فیلمی سینه‌مایی "كه‌سێك له پشیله ئێرانییه‌كان ئاگادار نییه ...!" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی، خه‌ڵاتی "فرانسوا شاله"ی 62مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كان له فه‌ره‌نسای به‌ده‌ستهێنا.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له كۆمپانیای ""مژ فیلم"ـه‌وه له تاران، فیلمی سینه‌مایی "كسی از گربه‌های ایرانی خبر نداره ..." واته "كه‌سێك له پشیله ئێرانییه‌كان ئاگادار نییه ...!" No One Knows About Persian Cats… له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی خه‌ڵاتی "فرانسوا شاله"ی François-Chalais له 62مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كان له وڵاتی فه‌ره‌نسای به‌ده‌ستهێنا.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه خه‌ڵاتی "فرانسوا شاله" François-Chalais له لایه‌ن به‌رپرسانی فیستیڤاڵی كان 13 ساڵه كه به هونه‌رمه‌ندانی سه‌ركه‌وتوو ده‌به‌خشرێت و به‌همه‌ن قوبادی ساڵی 2002 بۆ خوڵقاندنی فیلمی سینه‌مایی "گۆرانییه‌كانی وڵاتی دایكیم" ئه‌م خه‌ڵاته‌ی به‌ده‌ستهێنابوو.
جێی ئه‌ماژه پێدانه به‌همه‌ن قوبادی دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی "جۆرێك روانین" به فیلمی سینه‌مایی "كه‌سێك له پشیله ئێرانییه‌كان ئاگادار نییه ...!" له 62مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كان، خه‌ڵاتی "فرانسوا شاله" دووه‌مین خه‌ڵاتی فیستیڤاڵی كانی 2009یه كه به‌م سینه‌ماكاره سه‌ركه‌وتووییه‌ی كورد ده‌به‌خشرێت.
فیلمی سینه‌مایی "كه‌سێك له پشیله ئێرانییه‌كان ئاگادار نییه ...!" كه له ده‌ستپێكی رێوڕسمی كردنه‌وه‌ی به‌شی فه‌رمی "جۆرێك روانین"ی 62مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كان، نمایش كرا، له لایه‌ن بینه‌رانی به‌شداربوو له فیستیڤاڵ و رۆژنامه‌نووسان و رخنه‌گرانی گۆڤاره ناوداره‌كانی دنیا پێشوازی لێكرا به شێوه‌یه‌ك كه رخنه‌گران و نووسه‌رانی گۆڤاره‌كانی "هالییوود ریپۆرته‌ر"، "ئیسكرین"، "ورایتی" و هه‌روه‌ها چه‌ندین گۆڤار و رۆژنامه‌ی گرینگی دیكه له ئاستی دنیادا و هه‌روه‌ها زۆربه‌ی رۆژنامه و ئاژانسه‌كانی ئێران ئه‌م فیلمه‌یان به‌رز نرخاند.

pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق