
رێكخه‌رانی (6)ـه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له له‌نده‌ن داوا له ده‌رهێنه‌ره كورد‌و ناكورده‌كان ده‌كه‌ن بۆ به‌شداریكردن به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ بینێرن‌و دوا مۆڵه‌تیش 15/7/2009یه.بۆ به‌شداریكردن له شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له له‌نده‌ن، رێكخه‌رانی فێستیڤاڵه‌كه داوا له هه‌موو ده‌رهێنه‌ره كورده‌كان و ناكورده‌كان ده‌كات كه فیلمیان ده‌رباره‌ی كورد سازكردووه، كاره‌كانیان بنێرن بۆ به‌شداریكردن له فێستیڤاڵی ئه‌مساڵی فیلمی كوردی له‌له‌نده‌ن كه به‌مزووانه كات و شوێنی فێستیڤاڵه راده‌گه‌یێنرێت.فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له له‌نده‌ن، فیلمی درێژخایه‌ن، به‌ڵگه‌نامه‌یی و كورته‌فیلمیش كه وه‌رگێرانی ئینگلیزییان له‌سه‌ر بێت په‌سه‌ند ده‌كات. دوا مۆڵه‌تیش بۆ وه‌رگرتنی به‌رهه‌مه‌كان 15/07/2009 ه. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و فێستیڤاڵه دووه‌مین پیچشبڕكێی (یه‌ڵماز گوننه‌ی بۆ كورته فیلم) له‌له‌نده‌ن ساز ده‌كرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق