فیلمی سینه‌مایی "كه‌سێك له پشیله ئێرانییه‌كان ئاگادار نییه ...!" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی "جۆرێك روانین"ی له 62مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كان له فه‌ره‌نسا، به‌ده‌ستهێنا.به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، فیلمی سینه‌مایی "كسی از گربه‌های ایرانی خبر نداره ..." واته "كه‌سێك له پشیله ئێرانییه‌كان ئاگادار نییه ...!" Nobody knows about Persian cats… له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری به‌توانای كورد به‌همه‌ن قوبادی خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی "جۆرێك روانین"ی له 62مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كان له وڵاتی فه‌ره‌نسا، به‌ده‌ستهێنا.
دوێنێ شه‌و ئه‌م خه‌ڵاته له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووسی ناوداری ئیتاڵی پائۆلۆ سوورێنتینۆ وه‌كوو سه‌رۆكی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی "جۆرێك روانین" به به‌همه‌ن قوبادی به‌خشرا. ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانانی به‌شی "جۆرێك روانین" بریتین له: "جولی گیایت" ئه‌كته‌ری فه‌ره‌نسی، "پیرێز هه‌ندلینگ" سه‌رۆكی فیستیڤاڵی تورێنتۆ، "ئۆمادا كووها" رۆژنامه‌نووسی هیندی و "ماریت كاپلا" له فیستیڤاڵی سوید.
فیلمی سینه‌مایی "كه‌سێك له پشیله ئێرانییه‌كان ئاگادار نییه ...!" له‌گه‌ڵ 19 فیلمی دیكه له به‌شی كێبڕكێی به‌شی "جۆرێك روانین"ی 62مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كان، بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته سه‌ره‌كییه‌كان له ركابه‌ریدا بوو.
فیلمی سینه‌مایی "كه‌سێك له پشیله ئێرانییه‌كان ئاگادار نییه ...!" كه له ده‌ستپێكی رێوڕسمی كردنه‌وه‌ی به‌شی فه‌رمی "جۆرێك روانین"ی 62مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كان، نمایش كرا و له لایه‌ن بینه‌رانی به‌شداربوو له فیستیڤاڵ و رۆژنامه‌نووسان و رخنه‌گرانی گۆڤاره ناوداره‌كانی دنیا پێشوازییه‌كی بێوێنه‌ی لێكرا به شێوه‌یه‌ك كه رخنه‌گران و نووسه‌رانی گۆڤاره‌كانی "هالییوود ریپۆرته‌ر"، "ئیسكرین" و "ورایتی" ئه‌م فیلمه‌یان به‌رز نرخاند.جێی ئاماژه پێدانه 62مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی 2009 ئه‌مڕۆ 24ی مای به ده‌ستنیشان كردنی هونه‌رمه‌ندانی سه‌ركه‌وتوو له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی فیستیڤاڵدا كۆتایی پێدێت.
pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق