فیستیڤاڵی فیلم و وێنه‌ی كوردستان به ناونیشانی "ژیار" له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران ناوه‌ندی سنه، له كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری فه‌جری ئه‌م شاره به‌ڕێوه‌ده‌چێت.به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران له شاری سنه، فیستیڤاڵی فیلم و وێنه‌ی سه‌رتاسه‌ری پارێزگای كوردستان به ناونیشانی "ژیار" به یارمه‌تی نووسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران ناوه‌ندی سنه له سێ به‌شی "ئازاد"، تایبه‌ت" و "لاوه‌كی" له رۆژانی 8 تا 10ی جوولای 2009 له كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری فه‌جر له شاری سنه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌م باره‌یه‌وه سیرووس سه‌نایی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران ناوه‌ندی سنه به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: هونه‌رمه‌ندان و هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما ده‌توانن به‌رهه‌مه‌كانیان تا رۆژی 10ی جوونی 2008 بۆ نووسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران ناوه‌ندی سنه هه‌ڵكه‌وتوو له "مجتمع فرهنگی هنری فجر" واته "كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری فه‌جر"ی ئه‌م شاره بنێرن.
فیستیڤاڵی فیلم و وێنه‌ی "ژیار" له پارێزگای كوردستان له سێ به‌شی "ئازاد"، تایبه‌ت" و "لاوه‌كی"دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌شی "تایبه‌ت" بریتییه له "30 ساڵ دوای تێپڕبوون به سه‌ر شۆڕشی گه‌لانی ئێران"دا، "ساڵی نموونه‌ی مه‌سره‌ف" و هه‌روه‌ها "ژینگه پارێزی".
به‌شی "لاوه‌كی" ئه‌م فیستیڤاڵه‌ش تایبه‌ته به چاوخشاندنێك به به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌ره‌كانی پارێزگای كوردستان و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی پێشانگای وێنه‌ی فۆتۆگرافی و دانیشتن پسپۆڕانه و كارناسانه له‌سه‌ر هونه‌ری سینه‌ما.
pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق