كورته فیلمه‌كانی هونه‌رمه‌ندانی سینه‌ماكاری كورد له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "پائێر" له وڵاتی به‌ریتانیا نمایش كران.به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی كۆمپانیای "ستاك فیلم" له شاری تاران، 3 كورته فیلم به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی سینه‌ماكاری سنه‌یی له به‌شی كێبڕكێی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "پائێر" له وڵاتی به‌ریتانیا نمایش كران. ئه‌م فیستیڤاڵه له رۆژانی 30ی ئه‌پریل تا 7ی مای 2009 به نمایش كردنی كۆمه‌ڵێك كورته فیلم له سینه‌ماكارانی سه‌رانسه‌ری دنیا به‌ڕێوه‌چوو.
سینه‌ماكارانی كورد كه له به‌شی كێبڕكێی كورته فیلمه‌كانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "پائێر" له وڵاتی به‌ریتانیا نمایش كران، بریتی بوون له: كورته فیلمی "یك روز پر درد" واته "رۆژێكی پڕ زام" له ده‌رهێنانی سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵً، كورته فیلمی "تاران 318" له ده‌رهێنانی سۆران مه‌ردووخی و كورته فیلمی چیرۆكی "پسر زیبای من پادشاه می شود" واته "كوڕه جوانه‌كه‌ی من ده‌بێته پادشا" له ده‌رهێنانی سالم سڵه‌واتی.
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "پائێر" له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆردا به‌ڕێوه‌چوو، له‌وانه: "فیلمه دیكۆمێنتییه‌كان"، "كورته فیلمه‌كان"، "فیلمی ئه‌زموونی"، "فیلمی كارتۆنی" و هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌شی دیكه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌م سێ كورته فیلمه چه‌ند رۆژ به‌ر له ئێستا له به‌شی كێبڕكێی شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "كۆتایی ئیسكله" The End of The Pier له وڵاتی به‌ریتانیا نمایش كران. ئه‌م فیستیڤاڵه له رۆژانی 25ی ئه‌پریل تا 2ی مای 2009 به نمایش كردنی كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی سه‌رانسه‌ری دنیا و هه‌روه‌ها هه‌ندێك فیلمی بڵندی سه‌ربه‌خۆ به‌ڕێوه‌چوو.
pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق