فیلمی دیكۆمێنتی "مشك و پشیله" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد بیژه‌ن زه‌مان پیرا له دوو فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی له وڵاتانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا نمایش كرا.به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له كۆمپانیای "مژ فیلم" له شاری تاران، فیلمی دیكۆمێنتی "موش و گربه" واته "مشك و پشیله" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری سنه‌یی بیژه‌ن زه‌مان پیرا له به‌شی كێبڕكێی سه‌ره‌كی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی دیكۆمێنتی مه‌درید Documnta Madrid نمایش كرا. ئه‌م فیستیڤاڵه به نمایش كردنی 107 فیلم له سینه‌ماكارانی 40 وڵاتی دنیا له رۆژانی 1 تا 10ی مای 2009 له شاری مه‌درید له وڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م فیلمه دیكۆمێنتییه رۆژی چوارشه‌مه و پێنجشه‌مه‌ی رابردوو له به‌شی كێبڕكێی سه‌ره‌كی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی Slow Food نمایش كرا. ئه‌م فیستیڤاڵه له رۆژانی 6 تا 10ی مای 2009 رێكه‌وتی 16 تا 20ی گوڵانی 1388ی هه‌تاوی له شاری بۆلۆنیا له وڵاتی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو.
فیلمی دیكۆمێنتی "مشك و پشیله" سه‌باره‌ت به منداڵانی كاره كه له ده‌ورووبه‌ری شاری سنه كار ده‌كه‌ن، فیلمه‌كه له‌سه‌ر ژیانی دوو منداڵه و هه‌ر ئه‌وان له فیلمه‌كه‌دا رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن، پیشه‌ی ئه‌م منداڵانه كۆكردنه‌وه‌ی ورده نان و شتوومه‌كی زیادی ماڵه‌كانه و له‌و رێگایه‌وه بژێوی ژیان بۆخۆیان و بنه‌ماڵه‌كه‌یان په‌یدا ده‌كه‌ن.
فیلمی "مشك و پشیله" ساڵی پار له به‌رنامه‌ی "ئه‌وه جیهانی ئێمه‌یه" له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "كرۆك" له رۆژانی 12 تا 19ی ئۆكتۆبری 2008 له وڵاتی ئیرله‌ندا نمایش كرابوو.
هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو له فیلمی دیكۆمێنتی "مشك و پشیله" بریتین له:نووسه‌ری سیناریۆ: بیژه‌ن زه‌مان پیرا و ناهید قوبادی.ده‌رهێنه‌ر: بیژه‌ن زه‌مان پیرا.وێنه‌گر: فه‌ردین باتمانی.یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر: جه‌لال وه‌یسی.ده‌نگهه‌ڵگر: هادی ساعدموحكه‌م.مونتاژ: بیژه‌ن زه‌مان پیرا و ناهید قوبادی. به‌رپرسی به‌رهه‌م: كه‌ماڵ ره‌شیدی و مه‌هناز چوبكاشان.ئه‌كته‌ره‌كان: سامان به‌همه‌نی و كه‌یوان به‌همه‌نی.به‌رهه‌مهێنه‌ر: بیژه‌ن زه‌مان پیرا.ماوه: 26 خوله‌ك.به‌رهه‌می: ساڵی 2008.
pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق