بابه‌ك ئه‌مینی به كورته فیلمی "فریشته‌كان له خاكدا ده‌مرن" "خه‌ڵاتی ده‌روازه‌ی زێڕین"ی به‌شی كێبڕكێی 52مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سانفرانسیسكۆی له ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ستهێنا.به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی گشتی فیلمی "فریشته‌كان له خاكدا ده‌مرن" له شاری تاران، سینه‌ماكاری سنه‌یی بابه‌ك ئه‌مینی به كورته فیلمی "فرشته‌ها در خاك می میرند" واته "فریشته‌كان له خاكدا ده‌مرن" Angels die in the soil كه له‌گه‌ڵ 5 كورته فیلمی دیكه له سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری دنیا له ركابه‌ریدا بوو توانی به سه‌ركه‌وتووییه‌وه "گۆڵدێین گێیت" واته "خه‌ڵاتی ده‌روازه‌ی زێڕین" Golden Gate Awards بۆ باشترین كورته فیلمی چیرۆكی به‌شی كێبڕكێی 52مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سانفرانسیسكۆی له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ستبێنێت.
رێوڕه‌سمی كۆتایی 52مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سانفرانسیسكۆ شه‌وی پێنجشه‌مه 7ی مای 2009 رێكه‌وتی 17ی گوڵانی 1388ی هه‌تاوی له شاری سانفرانسیسكۆ له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو كه بابه‌ك ئه‌مینی به فیلمی "فریشته‌كان له خاكدا ده‌مرن" "خه‌ڵاتی ده‌روازه‌ی زێڕین"ی بۆ باشترین كورته فیلمی چیرۆكی به‌ده‌ستهێنا.
كورته فیلمی "فریشته‌كان له خاكدا ده‌مرن" له به‌شی كێبڕكێی كورته فیلمه چیرۆكییه‌كانی 52مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سانفرانسیسكۆ، له‌گه‌ڵ 5 فیلمی دیكه‌ی له ركابه‌ریدا بوو، له‌وانه: كورته فیلمی "نهۆمی دوایی" له كه‌نه‌دا كه ساڵی پار خه‌ڵاتی چلڕه به‌ڕووی باشترین كورته فیلمی فیستیڤاڵی كانی فه‌ره‌نسای به‌ده‌ستهێنابوو، كورته فیلمی "مێژووی ته‌نیایی" له پۆڵه‌ندا، كورته فیلمی "رووبار" له ئیسرائیل، كورته فیلمی "Konvex-T" له سوید و كورته فیلمی "خنكان له ژێر ئاودا" له ئه‌مه‌ریكا.
جێی ئاماژه پێدانه 52مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سانفرانسیسكۆ، له رۆژانی 24 ئه‌پریل تا 7ی مه‌ی 2009 به نمایش كردنی كۆمه‌ڵێك فیلم له شاری سانفرانسیسكۆ له ئییاله‌تی كالیفۆرنیا له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو.
pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق