به‌همه‌ن قوبادی به‌شداری له نۆیه‌مین كۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی رێبه‌رانی لاوی جیهان (Young Global leaders) له زانكۆی هارڤارد له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له كۆمپانیای "مژ فیلم"ـه‌وه له شاری تاران، ده‌رهێنه‌ری به‌ئه‌زمون و به‌توانای كورد، به‌همه‌ن قوبادی كه یه‌كێكه له رێبه‌رانی لاوی جیهان (Young Global leaders) كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به ماوه‌ی دوو رۆژ به‌شداری له نۆیه‌مین كۆنفرانسی ئه‌م رێبه‌رانه له زانكۆی هارڤارد له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
كۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی رێبه‌رانی لاوی جیهان (Young Global leaders) 3 رۆژ به‌ر له ئێستا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆی هاروارد و هه‌ندێك له ئه‌ندامانی رێبه‌رانی لاوی جیهان له شاری هارڤارد له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێكرده‌وه و به ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك درێژه‌ی ده‌بێت.
ئامانج له به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی رێبه‌رانی لاوی جیهان لێكدانه‌وه‌ی گرفته هاوبه‌شه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه كه ئێستا له سه‌رتاسه‌ری دنیادا پێشهاتووه و هه‌روه‌ها گه‌ڕان به‌دوای رێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م گرفتانه‌یه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه به‌همه‌ن قوبادی پێشتر له پێنجه‌مین كۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی رێبه‌رانی لاوی جیهان له رۆژی 12ی دیسه‌مبه‌ری 2008 له زانكۆی هاروارد له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا وه‌كوو نوێنه‌رێك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه به‌شداری كرد و بیروبۆچوونه‌كانی خۆی له وتارێكدا سه‌باره‌ت به بابه‌تی ژینگه پێشكه‌ش كرد و راپۆڕتێك له كاره‌كانی رێكخراوه‌ی ژینگه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به باروودۆخی چه‌ند به‌شێك له ناوچه‌كانی دوور و بێبه‌شی ئێران ئاراسته‌ی ئاماده‌بووان كرد.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق