فیلمی دیكۆمێنتی "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد ته‌ها كه‌ریمی، به‌شداری له خولی پێنجه‌می فیستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنتی "ئه‌لجه‌زیره" ده‌كات.له رایگه‌یاندنی گشتی فیلمی "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م"، ماوه‌ی ئه‌م فیلمه دیكۆمێنتییه 25 خوله‌كه، چیرۆكی نه‌وت له عێراق و له كوردستان ده‌گێرێته‌وه كه دانیشتوانی كه‌ركوكی هه‌راسان كردووه.
ئه‌و فیلمه ماندوو بوونی خه‌ڵكانی سه‌ر سنوور و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك بۆ گه‌ران به دوای نه‌وت بۆ سوته‌مه‌نییه پێویسته‌كانی ژیانیان ده‌خاته روو.
ته‌ها كه‌ریمی ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه سه‌باره‌ت به فیلمی نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م گوتی "ئه‌م فیلمه چیرۆكی ئه‌و زێره ره‌شه‌یه له زمانی كرێكارێكی كوردی ره‌نج به‌خه‌ساری پاڵاوگه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك نیعمه‌ت ئه‌حمه‌د و ئه‌ندازیار فه‌رهاد هه‌مزه و په‌نجه ده‌خاته سه‌ر ئه‌و چیرۆكه ناخۆشانه‌ی كه ساڵانێكه به هۆی نه‌وته‌وه رووبه‌ری ئه‌و خه‌ڵكه ده‌بێته‌وه".
فیلمی "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م" هه‌روه‌ك ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی ئاماژه‌ی پێ كرد، باس له مێژووی هه‌ڵكه‌ندنی یه‌كه‌م بیری نه‌وت له كه‌ركوك تا ده‌گاته ژیانی ئێستای خه‌ڵكی كوردستان و به تایبه‌ت شاری كه‌ركوك ده‌كات.
نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م له ده‌رهێنانی ته‌ها كه‌ریمی و وێنه‌گرتنی كه‌یوان یوسفی و مونتاژی هاورِێ كه‌ریمییه و له پێنجه‌مین فیستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنی "ئه‌لجه‌زیره" له وڵاتی قه‌ته‌ر به‌شداری كێبركێی فیستیڤاڵه‌كه ده‌كات.
سه‌باره‌ت به فیستیڤاڵه‌كه ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه باسی له‌وه كرد كه ئه‌و فیستیڤاڵه له لایه‌ن ته‌له‌فیزیۆنی "ئه‌لجه‌زیره" به‌رێوه‌ده‌چێت و تایبه‌ته به فیلمه دیكۆمێنتییه‌كان و ئه‌م فیلمه‌ش یه‌كێكه له فیلمه به‌شداربووه‌كانه.
پێنجه‌مین فیستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنتی "ئه‌لجه‌زیره" له رۆژانی 13-16 نیسان/ ئه‌پرێل له شاری ده‌وحه‌ی وڵاتی قه‌ته‌ر له لایه‌ن ته‌له‌فیزیۆنی "ئه‌لجه‌زیره" به‌رێوه ده‌چێت و ساڵانه زیاتر له 100 فیلم له هه‌موو وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست و ئه‌وروپا هه‌ڵده‌بژێردرێت بۆ به‌شی كێبه‌ركێ ئه‌و فیستیڤاڵه.
ده‌رهێنه‌ر ته‌ها كه‌ریمی له دایكبووی ساڵی 1976ـه، له‌شاری بانه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، سه‌ره‌تای كاری به‌نووسینی چیرۆك ده‌ستی پێ كردووه، ساڵی 2004 له‌به‌شی سینه‌ما له‌زانكۆی هونه‌ری تاران به‌كالۆریۆسی له بواری ده‌رهێنان وه‌رگرتووه، تا ئێستا جگه له چه‌ندین فیلمی دیكۆمێنتی، 4 فیلمی كورتی داستانی "سنوری ژین"، "زریان"، "سه‌مای مرواریه‌كان" و "كوێستانی سپی" ساز كردووه و ئێستاش سه‌رقاڵی مۆنتاژی فیلمی سینه‌مایی "كوێستانی قه‌ندیل"ـه كه یه‌كه‌م فیلمی درێژی ده‌رهێنه‌ره.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق