فیلمی سینه‌مایی "بۆنی سێ‌و"ی ده‌رهێنه‌ری كورد رێڤین عه‌ساف له هه‌ولێر نمایشكرا، دواتریش گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی له‌باره‌یه‌وه كرا.ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه، لقی هه‌ولێری ناوه‌ندی ئا‌ڤێستا به هاوكاری سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین/ هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فیلمی "بۆنی سێ‌و"ی ده‌رهێنه‌ر رێڤین عه‌ساف له هۆڵی سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین له هه‌ولێر نمایش كرد.
له‌م نمایشه‌دا ستافی ده‌رهێنه‌ر و ستافی فیلمه‌كه و ژماریه‌ك له رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و هه‌وادارانی بواری سینه‌ما ئاماده ببوون.
له دوای ته‌وابوونی فیلمه‌كه كه ماوه‌كه‌ی كاتژمێر و نیوێك بوو، گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌نێوان ستافی فیلم و ئاماده‌بووان دروست بوو و هه‌ریه‌كه‌و راو پێشنیاری خۆی له‌باره‌ی ناوه‌رِۆكی فیلمه‌كه خسته‌رِوو.
فیلمی "بۆنی سێ‌و" به‌رهه‌می به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و كۆمپانیای ئارت كاستیلی ئه‌ڵمانییه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق