دوێنێ شه‌ممه به به‌شداری حه‌وت گروپ، سێیه‌م وۆركشۆپی فیلمی دیكۆمێنتاری ده‌ستی پێكرد.به‌پێی راگه‌ینداروێكی په‌یمانگای کوردی- فه‌ره‌نسی، دوێنێ شه‌ممه 11 نیسان/ ئه‌پرێل به به‌شداری هه‌ریه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی (كوردسات، خاك، یه‌كگرتوو، ئه‌لغه‌دیر، سه‌لاحه‌ددین، كوردكه‌ناڵ و گروپی سه‌به‌خۆ) سێیه‌م وۆركشۆپی فیلمی دیكۆمێنتاری به‌رِێوه‌چوو.
ئه‌م وۆركشۆپه كه په‌یمانگای کوردی- فه‌ره‌نسی له شاری سلێمانی سازی ده‌كات، بۆ ئه‌مجاره بابه‌تێك دیاری كراوه ئه‌ویش "نه‌وه‌ی 1991"ـه، برِیار وایه‌ش له دوای به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فیلمانه، له 1 ئایار/ مه‌ی له شوێنێكی دیاریكراو نمایش بكرێن.
له په‌یمانگای کوردی- فه‌ره‌نسی گروپه‌کان به هاوکاری راهێنه‌رانی فه‌ره‌نسی له رێکخراوی "ئه‌لته‌ردۆک" قۆناغ به قۆناغ فیلمه‌کان به‌رهه‌مده‌هێنن، له‌لایه‌ن وه‌رگێرانی په‌یمانگاوه ژێرنووسی فه‌ره‌نسی بۆ فیلمه‌کان ده‌کرێت تا دواتر له فه‌ره‌نسا نیشان بدرێن و به‌شداری فیستیڤاڵه‌کانی سینه‌مای دۆکیومێنتاری بکه‌ن.
ئه‌م ۆورکشۆپه له لایه‌ن په‌یمانگای کوردی فه‌ره‌نسییه‌وه به پشتگیری ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاک و قونسولخانه‌ی فه‌ره‌نسی له هه‌ولێر به‌رِێوه‌ده‌چێت و له کۆتایدا فیلمه‌کان پێشکه‌شی که‌ناڵه به‌شداربووه‌كان ده‌کرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق