به به‌شداری هونه‌رمه‌ندانی كورد و هۆڵه‌ندی ئێواریه‌ك بۆ نمایشی شانۆیی و سینه‌مایی له هۆڵه‌ندا سازده‌كرێت.به‌پێی راگه‌ینداروێكی یانه‌ی كورد میدیا له وڵاتی هۆڵه‌ندا، یانه‌ی کوردی میدیا له ئه‌مستردام و ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی کورد له هۆڵه‌ندا، له 18 نیسان/ ئه‌پرێل شانۆگه‌رییه‌ک و فیلمێک به به‌شداری هونه‌رمه‌ندانی کورد و هۆڵه‌ندی نمایش ده‌كه‌ن.
بۆ ئه‌م ئێواره هونه‌رییه، گروپێکی شانۆکاری کوردی هۆڵه‌ندی به ناوی "گروپی شانۆی بێ‌سنور" بانگهێشت کراون، پێکهاته‌ی ئه‌م گروپه‌ش بریتییه له چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی کورد و هۆڵه‌ندی، که له کارێکی پوختی هونه‌ری شانۆییدا ئاوێته‌بوون و له‌م ئێواره به‌هارییه‌دا له ئه‌مستردام کاره‌که‌یان نمایش ده‌که‌ن.
هه‌ر هه‌مان ئێواره فیلمی سینه‌مایی "دڵشاد" له نووسین و ده‌رهێنانی ئاکۆ سیرینی نمایش ده‌کرێت، ناوه‌رۆكه‌كه‌ی باس له ناخۆشی و نه‌هامه‌تییه‌كانی که‌سێکی په‌ناهه‌نده‌ی کورد دهگێرِێتهوه كه چه‌ند وڵاتێک دهگهرِێت بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ریێتی، به‌ڵام ئه‌م مافه‌ی پێ نادرێت.
ئه‌م چالاكییه له كاتژمێر 19:00 به كاتی ئه‌وروپا له‌م ئه‌درێسه‌ی خواره‌وه بهرِێوهدهچێت: Badhuistheater AmsterdamBoerhaaveplein 28 - Postcode: 1091 AT Plaats: Amsterdam
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق