فیلمی نوێی به‌همه‌ن قوبادی به ناوی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه!"، به‌شداری له به‌شی كێبڕكێی فه‌رمی شه‌ست و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كان 2009 ده‌كات.به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له كۆمپانیای "مژ فیلم"ـه‌وه له شاری تاران، دوای چه‌ندین ساڵ سینه‌مای ئێران به فیلمی نوێ هونه‌رمه‌ندی ده‌رهێنه‌ری ناوداری كورد به‌همه‌ن قوبادی به ناوی "كسی از گربه‌های ایرانی خبر نداره ..." واته "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه ...!"، به‌شداری له به‌شی كێبڕكێی فه‌رمی شه‌ست و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كان 2009 له وڵاتی فه‌ره‌نسا ده‌كات.
به‌همه‌ن قوبادی بۆ سازكردنی فیلمی "60 چ درباره ما" واته "60 چركه سه‌بارت به ئێمه"، ساڵی رابردوو یه‌ك ده‌زگا كامێرای SI2K كڕی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت فیلمه‌كه‌ی پێ دروست بكات و له‌به‌ر نه‌بوونی مۆڵه‌ت بڕیاریدا فیلمێكی دیكۆمێنتی به شێوه‌ی ژێرزه‌وی واته شاراوه سه‌باره‌ت به موزیكی ژێرزه‌وینی ساز بكات. 17 كۆبوونه‌وه‌ی وێنه‌گرتنی فیلم له ئاكامدا به‌رهه‌مهێنانی فیلمی "كسی از گربه‌های ایرانی خبر نداره ..." واته "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه ...!" به دواوه بوو كه ئه‌م فیلمه تێستی كامێرای SI2K بوو بۆ ئه‌و و گروپه‌كه‌ی ... .
فیلمی "كسی از گربه‌های ایرانی خبر نداره ..." واته "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه ...!" یا Nobody knows about Persian cats… به خه‌رجێكی زۆر كه‌م هاته به‌رهه‌م و ئه‌م فیلمه یه‌كه‌مین فیلمی بڵندی سینه‌ماییه كه به كامێرای SI2K وێنه‌ی گیراوه.
هونه‌رمه‌ندان و ستافی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی فیلمی "كسی از گربه‌های ایرانی خبر نداره ..." واته "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه ...!" بریتین له:
به‌رهه‌مهێنه‌ر، پلانداڕێژ، نووسه‌ری سیناریۆ و ده‌رهێنه‌ر: به‌همه‌ن قوبادی.نووسه‌رانی سیناریۆ: به‌همه‌ن قوبادی، حوسێن. م ئابكه‌نار، رۆكسانا سابیری.به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌رگرتن: تووره‌ج ئه‌سڵانی.مۆنتاژ: هایده سه‌فی یاری.به‌رنامه‌داڕێژ: سپێهر میكائیلیان.یاریده‌ده‌رانی ده‌رهێنه‌ر: مێهدی پوورموسا، سپێهر میكائیلیان، به‌تین قوبادی.ده‌نگهه‌ڵگر: نیزامه‌دین كیانی.ده‌نگدانه‌ر: به‌همه‌ن ئه‌رده‌ڵان.به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنان: بێهرووز قوبادی.ئه‌كته‌ره‌كان: نیگار شه‌قاقی، حامید بێهداد، ئه‌شكان كووشانفه‌ر، بابه‌ك میرزاخانی و چه‌ند ئه‌كته‌رێكی دیكه.به‌رهه‌می: كۆمپانیای "مژ فیلم".
كورته‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه: كچ و كورێكی لاو له دوای ئازادبوون له زیندان، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی گروپێكی تازه‌ی موزیك، ده‌چنه ناو دڵی تاران و سه‌فه‌رێكی ژێرزه‌وینی ده‌ست پێده‌كه‌ن تا دانه دانه كه‌سانی ناو به‌ندی زیندانه‌كه‌یان له ناو گروپه‌كانی شاراوه‌ی ژێرزه‌وینی ببیننه‌وه. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له ئێران بڕۆن تا خۆیان به فیستیڤاڵێك له له‌نده‌ن و پاریس بگه‌یێنن، به‌ڵام زۆربه‌یان بۆ رۆیشتن له ئێران نه پاره‌یه‌كیان هه‌یه و نه په‌ساپۆرتێك. لاوێكی دیكه هه‌وڵ ده‌دات تا په‌ساپۆرتی ساخته‌یان بۆ چێ بكات و به‌ر له رۆیشتنیان كۆنسێرتێكی شاراوه له تاران ته‌داره‌ك ببینن و ... .
جێگای ئاماژه پێدانه هونه‌رمه‌ند به‌همه‌ن قوبادی له‌م رۆژانه له لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌وروپا رێزی لێ‌گیرا و كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی به به‌شداری قوبادی له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له شاری برۆكسل له وڵاتی به‌لژیك به‌ڕێوه‌چوو. له‌م كۆنفرانسه‌دا به‌همه‌ن قوبادی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و سه‌رۆكی په‌رله‌مان هاته ئاخاوتن و وه‌كوو هونه‌رمه‌ندێكی ئێرانی رێزی لێ‌گیرا.
هه‌روه‌ها قوبادی له‌م دواییانه‌دا له شه‌شه‌مین كۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی رێبه‌رانی لاوی دنیا له زانكۆی هاروارد له ئه‌مه‌ریكا وه‌كوو نوێنه‌رێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شداری كرد و بیروڕا و پێشنیاره‌كانی خۆی ئاراسته كرد.
pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق