فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" یه‌كه‌مین فیلمی بڵندی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ری لاوی كورد شه‌هرام عه‌لیدی له به‌شی كێبڕكێی به‌شی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی 62مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی 2009 له وڵاتی فه‌ره‌نسا وه‌رگیراوه.به پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی (سرته له گه‌ڵ ب"، به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌وه‌ی كه فیلمی سینه‌مایی "زمزمه با باد" (ده‌نگ فروش) واته "سرته له گه‌ڵ با"، یه‌كه‌مین فیلمی بڵندی سینه‌مایی هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكار "شه‌هرام عه‌لیدی"یه له به‌شی كێبڕكێی به‌شی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی 62مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی 2009 له وڵاتی فه‌ره‌نسا وه‌رگیراوه و بێجگه له‌م به‌شه له فیستیڤاڵی كان 2009 هه‌روه‌ها بۆ وه‌رگرتنی كامێرای زێڕین ركابه‌ری ده‌كات.
فیلمی سینه‌مایی "زمزمه با باد" واته "سرته له گه‌ڵ با" Sirte Le Gel Ba، له ده‌رهێنانی شه‌هرام عه‌لیدی و له وێنه‌گرتنی هونه‌رمه‌ند تووره‌ج ئه‌سڵانی له وه‌رزی پاییزی 2008 (1387) له ماوه‌ی دوو مانگدا له شاره‌كانی رواندز و سۆران له هه‌رێمی كوردستان وێنه‌ی گیراوه و هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له ئه‌كته‌ره‌كانی ئێرانی و هه‌رێمی كوردستان تیایدا رۆڵیان بینیوه.
فیلمی بڵندی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" ناوه‌رۆكێكی مرۆڤانه‌ی هه‌یه و له میانه‌ی جه‌نگ و توند و تیژی سه‌دام له دژی خه‌ڵكی بێ ده‌سه‌ڵاتی كوردستان و عێراقدا، هه‌مووان چاوڕوانی له دایك بوونی كۆرپه‌یه‌كن.
هونه‌رمه‌ند شه‌هرام عه‌لیدی كه تا ئێستا چه‌ندین كورته فیلمی زۆر سه‌ركه‌تووی دروست كردووه، ساڵی 2004 له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی "ئاوانكا"ی پۆرتوگاڵ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوبژیوان بووه.
جێگای ئاماژه پێدانه كورته فیلمی "دوایین گوندی سه‌ر ژمێری نه‌كراو" له نووسین و ده‌رهێنانی ئه‌م سینه‌ماكاره سه‌ركه‌وتووه‌ی كورد له دونیادا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو. ئه‌م فیلمه كه ماوه‌كه‌ی 15 خوله‌كه، تا ئێستا چه‌ندین خه‌ڵاتی گرینگی له فیستیڤاڵه‌كانی ناوخۆیی و بیانی به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه: خه‌ڵاتی یه‌كه‌می فیستیڤاڵی (Sony) تاران ساڵی 2002، خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی ناوبژیوان له فیستیڤاڵی تۆرینۆ له ئیتاڵیا ساڵی 2004، خه‌ڵاتی فیستیڤاڵی "ئاوانكا" له پورتوگاڵ ساڵی 2003، خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی ناوبژیوان له فیستیڤاڵی تۆرینۆ له ئیتاڵیا ساڵی 2004، خه‌ڵاتی تایبه‌تی فیلمێكی راشكاوانه له فیستیڤاڵی هامبۆرگ له ئه‌ڵمانیا ساڵی 2004 و چه‌ندین خه‌ڵاتی گرینگی دیكه.
هونه‌رمه‌ندان و ستافی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی فیلمی "سرته له گه‌ڵ با" بریتین له:نووسه‌ری سیناریۆ و ده‌رهێنه‌ر: شه‌هرام عه‌لیدی.به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن: تووره‌ج ئه‌سڵانی.به‌رنامه‌داڕێژ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنان و به‌رپرسی پلان: ساسان سالوور.مۆنتاژ: هایده سه‌فی یاری.دیزاینه‌ر و تێكه‌ڵاوكردنی ده‌نگ: محه‌مه‌د ره‌زا دڵپاك.دیزاینه‌ری ده‌نگدانان و تێكه‌ڵاوكردنی ده‌نگ: ره‌زا دڵپاك.هه‌ڵبژاردنی موزیك: ره‌زا دڵپاك و شه‌هرام عه‌لیدی.مۆنتاژی ده‌نگ و پاڵاوتنی دیالۆگ: ره‌زا نه‌ریمانی زاده.كاروباری ته‌كنیكی ده‌نگ: ستۆدیۆ موون، ستۆدیۆ رۆشنا.دیزاینه‌ری سه‌حنه و جلوبه‌رگ (ده‌رهێنانی هونه‌ری): شه‌هرام عه‌لیدی.ئه‌كته‌ره‌كان: عومه‌ر چاوشین، مریه‌م بووبانی، موحه‌ره‌م حوسێن قادر، وه‌لید مه‌عرووف، فاخیر محه‌مه‌د بارزانی، بێستوون عه‌لی قادر، جه‌لیل عه‌زیز حوسێن.مونشی سه‌حنه: مه‌سعوود سیحه‌ت.یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می وێنه‌گر: مێهدی ئه‌سڵانی.یاریده‌ده‌ری مۆنتاژ: شه‌بنه‌م حوسێنی.گروپی ده‌رهێنان: فاخیر محه‌مه‌د بارزانی، هوشیار زێرۆ ئه‌حمه‌د، عوسمان محه‌مه‌دی، مه‌سعوود سیحه‌ت.فۆتۆگرافه‌ر: جه‌واد جه‌لالی.گروپی وێنه‌گرتن: سه‌مه‌د حوسێن زاده، ره‌زا گوڵ كه‌ره‌می، محه‌مه‌د داوته‌ڵه‌ب، سیروان گیلی.به‌رێوه‌به‌ری سه‌حنه: عه‌لیڕه‌زا ئارایش.دیزاینه‌ر و به‌رێوه‌به‌ری میكیاژ: ره‌سووڵ سه‌ید عه‌ڕه‌بی.گروپی سه‌حنه و جلوبه‌رگ: سه‌لاح موته‌لیب، سۆران ئیبراهیم.راوێژكاری زبان: جه‌بار جه‌ماڵ غه‌ریب.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی: مه‌نسوور جیهانی و مه‌نووچێهر جیهانی. به سپاس له نێچیرڤان بارزانی، فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، هه‌ڵكه‌وت زاهیر، عه‌باس غه‌زالی، فه‌رهاد داوود، حاكم شاكر، مه‌سعوود مسته‌فا حه‌سه‌ن و وه‌لید مه‌عرووف.به‌رهه‌مهێنه‌ر: وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق