فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" یه‌كه‌مین فیلمی بڵندی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ری كورد شه‌هرام عه‌لیدی، ئه‌مساڵ وه‌كوو ته‌نیا فیلمی كوردی، له به‌شی كێبڕكێی به‌شی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی شه‌ست و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی 2009 له وڵاتی فه‌ره‌نسا نمایش ده‌كرێت.به پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی سرته له گه‌ڵ با"، فیلمی سینه‌مایی "زمزمه با باد" (ده‌نگ فروش) واته "سرته له گه‌ڵ با"، له ده‌رهێنانی شه‌هرام عه‌لیدی كه به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌كوو ته‌نیا فیلمی كوردی له به‌شی كێبڕكێی چل و هه‌شته‌مین خولی به‌شی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی شه‌ست و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی 2009 به فه‌رمی وه‌رگیرا.
به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌وه‌ی كه فیلمی سینه‌مایی "زمزمه با باد" واته "سرته له گه‌ڵ با"، یه‌كه‌مین فیلمی بڵندی سینه‌مایی هونه‌رمه‌ند شه‌هرام عه‌لیدییه له به‌شی كێبڕكێی چل و هه‌شته‌مین خولی به‌شی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی شه‌ست و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی 2009 له وڵاتی فه‌ره‌نسا وه‌رگیراوه و جگه له‌م به‌شه له فیستیڤاڵی كانی 2009 هه‌روه‌ها بۆ وه‌رگرتنی كامێرای زێڕین ركابه‌ری ده‌كات.
ئه‌مساڵ بۆ به‌شی كێبڕكێی چل و هه‌شته‌مین خولی به‌شی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی 2009 حه‌وت فیلمی بڵندی سینه‌مایی له ده‌رهێنه‌رانی سه‌رتاسه‌ری دنیا هه‌ڵبژێردراون، كه بریتین له: فیلمی "خه‌ڵكی ئاسایی" له ده‌رهێنانی "دلایمیر پرسیك" به‌رهه‌می سێربستان و فه‌ره‌نسا و سویسرا، فیلمی "خوات له گه‌ڵ گری" له ده‌رهێنانی "نه‌سیم ئامائۆچه" به‌رهه‌می فه‌ره‌نسا، فیلمی "ناوحیه‌ی كه‌سانی ونبوو" له ده‌رهێنانی "كارۆلین ئسترۆب" به‌رهه‌می به‌لژیكا، فیلمی "ئاڵتی پانۆ" له ده‌رهێنانی "پیتێر برۆسن" و "جسیكا و دۆرس" به‌رهه‌می به‌لژیكا و ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا، فیلمی "هیاچۆ" له ده‌رهێنانی "ئاڵخاندۆر فێرناندز ئاڵمندراس" له وڵاتی شیلی، فیلمی "رۆژێكی خراپ بۆ ماسی گرتن" له ده‌رهێنانی "ئاڵوارۆ بێرچنێر" به‌رهه‌می ئۆروگۆئه و ئیسپانیا، فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" له ده‌رهێنانی شه‌هرام عه‌لیدی به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی شه‌ست و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی 2009 جگه له نمایش كردنی حه‌وت فیلمی بڵندی سینه‌مایی، حه‌وت كورته فیلم، چوار نمایشی تایبه‌ت له‌وانه به‌رهه‌م گه‌لێك له وڵاتانی ئیسپانیا، به‌ڕازیل، كۆریای باشوور، كۆڵۆمبیا و فه‌ره‌نسا و هه‌روه‌ها پێنج نمایشی تایبه‌ت و ته‌رخان كراوی بۆ به‌رهه‌م گه‌لی كورت و نیوه بڵند له‌به‌ر چاو گرتووه.
فیلمی سینه‌مایی "زمزمه با باد" واته "سرته له گه‌ڵ با" Sirte Le Gel Ba، له ده‌رهێنانی شه‌هرام عه‌لیدی و له وێنه‌گرتنی هونه‌رمه‌ند تووره‌ج ئه‌سڵانی له وه‌رزی پاییزی 2008 (1387) له ماوه‌ی دوو مانگدا له شاره‌كانی رواندز و سۆران له هه‌رێمی كوردستان وێنه‌ی گیراوه و هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له ئه‌كته‌ره‌كانی ئێرانی و هه‌رێمی كوردستان تیایدا رۆڵیان بینیوه.
ئه‌م فیلمه به شێوازی سوپێر 35 میلی مه‌تری و به شێوه‌ی ئیسكۆپ وێنه‌ی گیراوه و بۆ یه‌كه‌مین جاره له ئێران كه له نیگاتیڤی kodak vision 3 كه‌ڵك وه‌رده‌گیرێت و هه‌روه‌ها ده‌نگدانانی ئه‌و فیلمه به شێوه‌ی داڵبی ساراوند ئه‌نجام دراوه.
به وته‌ی ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه، نووسینی سیناریۆ و دووباره نووسینه‌وه‌ی فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با"، پرۆسه‌یه‌كی 3 ساڵه‌ی تێپه‌ڕاندووه. ئه‌مه‌و دیتنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ر بۆ فیلم گه‌لی هونه‌ری هێنده ئاسان نه‌بووه و نییه. فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" ناوه‌رۆكێكی مرۆڤانه‌ی هه‌یه و له میانه‌ی جه‌نگ و توندوتیژی رژێمی به‌عسی روخاو له دژی خه‌ڵكی بێ ده‌سه‌ڵاتی كوردستان و عێراقدا، هه‌مووان چاوڕوانی له دایك بوونی كۆرپه‌یه‌كن.
هونه‌رمه‌ندان و ستافی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی فیلمی "سرته له گه‌ڵ با" بریتین له:نووسه‌ری سیناریۆ و ده‌رهێنه‌ر: شه‌هرام عه‌لیدی.به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن: تووره‌ج ئه‌سڵانی.به‌رنامه‌داڕێژ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنان و به‌رپرسی پلان: ساسان سالوور.مۆنتاژ: هایده سه‌فی یاری.دیزاینه‌ر و تێكه‌ڵاوكردنی ده‌نگ: محه‌مه‌د ره‌زا دڵپاك.دیزاینه‌ری ده‌نگدانان و تێكه‌ڵاوكردنی ده‌نگ: ره‌زا دڵپاك.هه‌ڵبژاردنی موزیك: ره‌زا دڵپاك و شه‌هرام عه‌لیدی.مۆنتاژی ده‌نگ و پاڵاوتنی دیالۆگ: ره‌زا نه‌ریمانی زاده.كاروباری ته‌كنیكی ده‌نگ: ستۆدیۆ موون، ستۆدیۆ رۆشنا.دیزاینه‌ری سه‌حنه و جلوبه‌رگ (ده‌رهێنانی هونه‌ری): شه‌هرام عه‌لیدی.ئه‌كته‌ره‌كان: عومه‌ر چاوشین، مریه‌م بووبانی، موحه‌ره‌م حوسێن قادر، وه‌لید مه‌عرووف، فاخیر محه‌مه‌د بارزانی، بێستوون عه‌لی قادر، جه‌لیل عه‌زیز حوسێن.مونشی سه‌حنه: مه‌سعوود سیحه‌ت.یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می وێنه‌گر: مێهدی ئه‌سڵانی.یاریده‌ده‌ری مۆنتاژ: شه‌بنه‌م حوسێنی.گروپی ده‌رهێنان: فاخیر محه‌مه‌د بارزانی، هوشیار زێرۆ ئه‌حمه‌د، عوسمان محه‌مه‌دی، مه‌سعوود سیحه‌ت.فۆتۆگرافه‌ر: جه‌واد جه‌لالی.گروپی وێنه‌گرتن: سه‌مه‌د حوسێن زاده، ره‌زا گوڵ كه‌ره‌می، محه‌مه‌د داوته‌ڵه‌ب، سیروان گیلی.به‌رێوه‌به‌ری سه‌حنه: عه‌لیڕه‌زا ئارایش.دیزاینه‌ر و به‌رێوه‌به‌ری میكیاژ: ره‌سووڵ سه‌ید عه‌ڕه‌بی.گروپی سه‌حنه و جلوبه‌رگ: سه‌لاح موته‌لیب، سۆران ئیبراهیم.یاریده‌ده‌رانی به‌رهه‌م: عیسا مه‌مه‌د ره‌ش، زانا ته‌قی ا‌لدین.راوێژكاری زبان: جه‌بار جه‌ماڵ غه‌ریب.وه‌رگێڕ: گوڵاڵه خوسره‌وی كوردستانی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی: مه‌نسوور جیهانی و مه‌نووچێهر جیهانی. به‌رهه‌مهێنه‌ر: شه‌هرام عه‌لیدی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق