سینه‌ماكاری كورد بابه‌ك ئه‌مینی به كورته فیلمی "فریشته‌كان له خاكدا ده‌مرن" Angels die in the soil، له دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوه‌نه‌ته‌وه‌یی فیلمی "Gulf" له شاری دوبه‌ی له وڵاتی ئیمارات به‌شداری ده‌كات.به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی گشتی فیلمی "فریشته‌كان له خاكدا ده‌مرن" له شاری تاران، كورته فیلمی "فرشته‌ها در خاك می میرند" واته "فریشته‌كان له خاكدا ده‌مرن" Angels die in the soil به ئاماده‌بوونی سینه‌ماكاری سنه‌یی بابه‌ك ئه‌مینی له دوو سانسی جیاوازدا كاتژمێر 30/5 ئێوارێ ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10ی ئه‌پریلی 2009 له هۆڵی گه‌وره‌ی ژماره 2ی سینه‌ما فیستیڤاڵ و هه‌روه‌ها كاتژمێر 15/9ی شه‌وی سێشه‌مه 14ی ئه‌پریلی 2009 له هۆڵی گه‌وره‌ی ژماره 12ی سینه‌ما فیستیڤاڵ له دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوه‌نه‌ته‌وه‌یی فیلمی "Gulf" له شاری دوبه‌ی له وڵاتی ئیمارات نمایش ده‌كرێت.
دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوه‌نه‌ته‌وه‌یی فیلمی "Gulf" دوێنێ پێنجشه‌مه 9ی ئه‌پریلی 2009 له شاری دوبه‌ی له وڵاتی ئیمارات ده‌ستی پێكردووه و تاكوو رۆژی چوارشه‌مه 15ی ئه‌پریلی 2009 به نمایش كردنی كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری دنیا له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆردا له شاری دوبه‌ی درێژه‌ی ده‌بێت، له‌وانه: به‌شی "كورته فیلمی چیرۆكی"، به‌شی "كورته فیلمی دیكۆمنێتی"، به‌شی "فیلم بۆ منداڵان"، به‌شی "كێبڕكێی فیستیڤاڵ"، به‌شی "كێبڕكێی سینه‌ماكاره نوێیه‌كان" و هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌شی گرینگی دیكه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كورته فیلمی "فریشته‌كان له خاكدا ده‌مرن" Angels die in the soil له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری سنه‌یی بابه‌ك ئه‌مینی له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له گه‌وره‌ترین فیستیڤاڵی سینه‌مای ئێران به ناونیشانی "چشم انداز سینمای ایران" واته "چاوخشاندنێك به سینه‌مای ئێران"دا له شاره‌كانی "لاوال" و "ماین" هه‌ڵكه‌وتوو له باكووری رۆژئاوای فه‌ره‌نسا نمایش كرا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق