برِیار وایه فیلمی "بۆنی سێ‌و"ی ده‌رهێنه‌ر رێڤین عه‌ساف كه باس له كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات، له هه‌ولێر نمایش بكرێت.لقی هه‌ولێری ناوه‌ندی ئا‌ڤێستا به هاوكاری سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین، هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فیلمی "بۆنی سێ‌و" له هه‌ولێر نمایش ده‌كرێت.
خالید جه‌میل به‌رپرسیی راگه‌یاندنی سه‌نته‌ری ئا‌ڤێستا سه‌باره‌ت به نمایش كردنی ئه‌م فیلمه رایگه‌یاند "ئێمه وه‌كو سه‌نته‌ری ئا‌ڤێستا به‌رده‌وامین له پێشكه‌شكردنی چالاكییه‌كانمان، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له چالاكییه‌كانی سه‌نته‌ره‌كه‌مان".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه برِیاروایه ئه‌م فیلمه له رۆژی یه‌كشه‌ممه له به‌رواری 12 نیسان/ ئه‌پرێل له هۆڵی سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین/هه‌ولێر نمایش بكرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق