به‌همه‌ن قوبادی له لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌وروپا رێزی لێ‌گیرا و كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی به به‌شداری قوبادی له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له شاری برۆكسل له وڵاتی به‌لژیكا به‌ڕێوه‌چوو.به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له كۆمپانیای "مژ فیلم"ـه‌وه له شاری تاران، كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی به به‌شداری هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكار به‌همه‌ن قوبادی له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له شاری برۆكسل له وڵاتی به‌لژیكا رۆژی هه‌ینی 3ی ئه‌پرێلی 2009 رێكه‌وتی 14ی خاكه‌لێوه‌ی 1388 به‌ڕێوه‌چوو. له‌م كۆنفرانسه‌دا به‌همه‌ن قوبادی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و سه‌رۆكی په‌رله‌مان هاته ئاخاوتن.
قوبادی له ئاخاوتنه‌كه‌یدا له هونه‌ری رۆژهه‌ڵاتیی و به تایبه‌ت هونه‌ری ئێرانی یادی كرد و خوازیاری پشتگیری كردن له په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگی ئێرانی له جیهاندا و په‌یوه‌ندی فه‌رهه‌نگی ئه‌وروپی له گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی رۆژهه‌ڵاتی بوو.
له‌م كۆنفرانسه‌دا به‌همه‌ن قوبادی وه‌كوو هونه‌رمه‌ندێكی ئێرانی رێزی لێ‌گیرا. ئه‌م كۆنفرانسه به مه‌به‌ستی ناساندنی فیستیڤاڵی "به‌یناڵی ڤێنیز" به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م كۆنفرانسه له رۆژی 7ی جوونی 2009 رێكه‌وتی 17ی جۆزه‌ردانی 1388 له وڵاتی ئیتاڵیا كاری خۆی ده‌ست پێده‌كات. ئامانج له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م فیستیڤاڵه ناساندنی به‌رهه‌مه‌كانی هونه‌رمه‌ندانی وڵاتانێكی وه‌كوو ئێران، عێراق و سووریا ده‌بێت. فیستیڤاڵی "به‌یناڵی ڤێنیز" له سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی به‌همه‌ن قوبادی پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ده‌بێت.
جێگای ئاماژه پێدانه ئه‌مساڵ له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی 13مین خولی فیستیڤاڵی "لاوال" و "ماین" له فه‌ره‌نسا رێز له سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی گیرا و فیلمی سینه‌مایی "نیوه مانگ" و فیلمی سینه‌مایی "كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌فڕن"ی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره له هۆڵی گه‌وره‌ی شانۆیی و سینه‌مای شاری لاوال له وڵاتی فه‌ره‌نسا نمایش كران.
له‌م رێوڕه‌سمه‌دا شاره‌وانی شاری لاوال ـ ماین و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌مشاره به‌شداریان كرد و له درێژه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌م فیستیڤاڵه بانگهێشتیبه‌همه‌ن قوبادی كرد و رێزی تایبه‌تیان لێگرت و ئاماده‌بووانی ناو هۆڵه‌كه به چه‌پڵه رێزان پێشوازیان له هونه‌رمه‌ند به‌همه‌ن قوبادی كرد.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق