كورته فیلمی كوردی "تورقه" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد محه‌مه‌د حوسێن دامه‌ن زه‌ن، له 11مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی دیكۆمێنتی فیلمی "تسالۆنیكی" له وڵاتی یۆنان نمایش كرا.به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، كورته فیلمی كوردی "تورقه" Torgheh له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كوردی كرمانجی باكووری خوراسان محه‌مه‌د حوسێن دامه‌ن زه‌ن، له گه‌ڵ 24 فیلمی دیكه له به‌شی "روانینی جۆراوجۆر له دنیادا" له 11مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی دیكۆمێنتی فیلمی "تسالۆنیكی" له وڵاتی یۆنان نمایش كرا.
كورته فیلمی "تورقه" سه‌باره‌ت به چوار ئافره‌تی كوردی كرمانجی باكووری خوراسانه كه ئامێری دوتار ده‌ژه‌نن و ده‌بێت له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كانی ژیانیان رووبه‌روو ببنه‌وه، ئه‌م فیلمه ژیان و سه‌ر له شێواوی ئه‌م ئافره‌تانه نیشانی بینه‌ر ده‌دات.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی كورته فیلمی "تورقه" له به‌شی "كێبڕكێی نه‌ته‌وه‌یی" دوومین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه دیكۆمێنتییه‌كانی ئێران: "سینه‌ما حه‌قیقه‌ت" نمایش كرا و توانی خه‌ڵاتی ته‌ندیسی زێڕینی باشترین فیلمی نیوه بڵندی فیستیڤاڵ ، دیپڵۆمای فه‌خری و خه‌ڵاتی نه‌قدی به‌ده‌ستبێنێت.
جیێ ئاماژه پێدانه 11مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی دیكۆمێنتی فیلمی "تسالۆنیكی" له رۆژانی 13 تا 22ی مارچی 2009 رێكه‌وتی 23ی ره‌شه‌مه‌ی 1387ی هه‌تاوی تا 2ی خاكه‌لێوه‌ی 1388ی هه‌تاوی به نمایش كردنی 170 فیلمی دیكۆمێنتی له سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری دنیا له وڵاتی یۆنان به‌ڕێوه‌چوو.
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی دیكۆمێنتی "تسالۆنیكی" ساڵی 1999 به پشتیوانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی تسالۆنیكی دامه‌زراوه و له چه‌ندین به‌شی جۆاوجۆر پێكهاتووه، له‌وانه: به‌شی "روانینی جۆراوجۆر له دنیادا"، به‌شی "چیرۆكی گه‌لی جۆراوجۆر بۆ گوتن"، به‌شی "پۆرتره: سه‌فه‌ری مرۆڤانه" و چه‌ندین به‌شی دیكۆمێنتی دیكه.
هونه‌رمه‌ندانی به‌شدار بوو له كورته فیلمی "تورقه" بریتین له:توێژه‌ر: محه‌مه‌د حوسێن دامه‌ن زه‌ن. نووسه‌ری سیناریۆ: محه‌مه‌د حوسێن دامه‌ن زه‌ن.ده‌رهێنه‌ر: محه‌مه‌د حوسێن دامه‌ن زه‌ن.وێنه‌گره‌كان: مه‌سعوود ئیمامی و بێهرووز فه‌ره‌جی.ده‌نگهه‌ڵگر: ئه‌سغه‌ر ئابگوون.تێكه‌ڵكردنی ده‌نگه‌كان: ئارش ئیسحاقی.مۆنتاژ: فه‌رهاد ته‌وحیدی.به‌رهه‌مهێنه‌ر: محه‌مه‌د حوسێن دامه‌ن زه‌ن.برین: دی ڤی/ 52. به‌رهه‌می: ساڵی 1387/ 2008.
pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق