فلیمێ دیكۆمێنتی "زیندانه‌كه‌م، ماڵه‌كه‌م"ی ده‌رهێنه‌ر مانۆ خه‌لیل به‌شداری له خولی دووه‌می فیستیڤاڵی سینه‌مایی كه‌نداو ده‌كات كه له دوبه‌ی به‌رِێوه‌ده‌چێت.فیلمی "زیندانه‌كه‌م، ماڵه‌كه‌م" دوایین فیلمی ده‌رهێنه‌ری رۆژئاوای كوردستان مانۆ خه‌لیله كه له ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی خۆیه‌تی (2009)، له قه‌ڵای "نزاركی" له شاری دهۆك كاری وێنه‌گرتنی بۆ كراوه، ماوه‌ی فیلمه‌كه‌ش 33 خوله‌كه.
له‌مباره‌یه‌وه مانۆ خه‌لیل له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "فیلمی "زیندانه‌كه‌م، ماڵه‌كه‌م" به‌شداری له خولی دووه‌می فیستیڤاڵی سینه‌مایی كه‌نداو ده‌كات كه له 9-15 نیسان/ ئه‌پرێل له دوبه‌ی له وڵاتی ئیمارات به‌رِێوه‌ده‌چێت كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دوبه‌ی بۆ رۆشنبیری و هونه‌ری ساز ده‌كرێت".
مانۆ له باره‌ی ناوه‌رِۆكی ئه‌م فیلمه‌ی گوتی "ساڵی 1988 حكومه‌تی به‌عسی عێراقی به یارمه‌تی جاشه كورده‌كان، به‌هه‌زاران خێزانی كوردی زیندانی كرد، هه‌ندێكیان به‌هۆی برسیه‌تی و تێنوێتی گیانیان له‌ده‌ست دا".
مانۆ هه‌ر ده‌رباره‌ی ئه‌م فیلمه‌ی گوتی "ناورِۆكی فیلمه‌كه‌م باس له‌و خێزانه كوردانه ده‌كات كه كاتی خۆی دستگیركراون و دواتر له‌به‌ندیخانه‌ی نزاركی به‌زۆر نیشته‌جێ كراون، ئه‌م خێزانه كوردانه دوای بێ ئومێدبوون، ناچاربوون ئه‌م زیندانه بكه‌نه ماڵی خۆیان و ژووره‌كانی له‌سێداره دان بكه‌ن به ژوور نووستن".
مانۆ خه‌لیل له‌رێگه‌ی فیلمی دیكۆمێنتی "داڤێد تولهیلدان" كه باس له كێشه‌ی كورده‌كانی باكووری كوردستان ده‌كات، توانی حكومه‌تی توركیا نارِحه‌ت بكات، چه‌ندین جاریش له فیستیڤاڵه‌كاندا رێگه‌ی نمایش كردنی پێنه‌دراوه، گوایه ئه‌م فیلمه هانی تیرۆر ده‌دات. دوایین فیلمی مانۆش به‌ناوی "یارییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان American Games" بوو.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق