به مه‌رگی ئانجلۆ ئانتونیونی، سه‌رده‌می ده‌رهینه‌ره گه‌وره‌كانی ئیتالی كه كاریگه‌رێكی زۆریان هه‌بوو له سه‌ر سینه‌مای مۆدیرنی ئه‌ورووپا و جیهان كۆتایی پێهات. ته‌نیا له ده‌رهێنه‌رانی ئه‌و سه‌رده‌مه بیرناردۆ برتۆلۆچی زیندووه. برتۆلۆچی ده‌رهێنه‌ری خاوه‌ن شێواز و ئاڵۆزی سینه‌مای ئیتالیایه و فیلمه‌كانی هه‌میشه له لایان ره‌خنه‌گرانی سینما رێزی لێگیراوه. برتۆلۆچی رایگه‌یاند ده‌یه‌وێ فیلمێك دروست بكا و تێیدا به‌همه‌ن قوبادی ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی كــــــــورد یاریده‌ری ده‌رهێنه‌ر بێ.ئه‌م هه‌واڵه پاش سێ ساڵ ئه‌گه‌رچی هێشتا فیلمه‌كه له لایان برتۆلۆچی به‌رهه‌م نه‌هاتووه، به‌ڵام هێشتا نوێیه. به‌همه‌ن قوبادی له پاییزی 2005 له شاری رۆما له‌گه‌ڵ برتۆلۆچی كۆده‌بێته‌وه و پێكه‌وه گفتوگۆیه‌كی چه‌ندین كاتژمێری ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ده‌قی ئه‌م گفتوگۆیه بۆ سینه‌ماكاران و لایه‌نگرانی هونه‌ر گرنگه و پێشكه‌شی خوێنه‌رانی ماڵپه‌ری كوردستان تی ڤی ده‌كه‌ین.
قوبادی: هه‌رگیز باوه‌ر ناكه‌م ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كانی وه‌ك "بودای بچووك" و "دوایین ئیمپراتۆر" و "ئاسمانی سه‌رپه‌نا" كه زۆر خۆشم ده‌وێن، له نزیكه‌وه بیبینم. خۆشحاڵم كه سه‌ردانی شاری رۆمام كردووه تا به‌رێزتان ببینم. دو یان سێ مانگی پێش، یاریده‌ره‌كه‌م له نوسینگه‌كه‌م پێمی گوت: له لایان كه‌سێك به ناوی بیرناردۆ نامه‌یه‌كت پێگه‌یشتوه‌و تێیدا فیلمی "كێسه‌ڵه‌كانیش ده‌فرن"ی به فیلمێكی سه‌ركه‌وتوو ناوبردووه. منیش گوتم: بیرناردۆ كێیه؟ چونكوو یاریده‌ره‌كه‌م له‌گه‌ڵ سینما زۆر ئاشنا نه‌بوو. گوتی نازانم. هه‌رگیز بیرم نه‌كرده‌وه كه بیرناردۆیه‌ك كه له‌باره‌ی قسه ده‌كه‌ین، برناردۆ برتۆلۆچی ده‌رهێنه‌ری خۆشه‌ویست و گه‌وره‌ی سینه‌ما بێ. له راستیدا هه‌رگیز باوه‌رم نه‌ده‌كرد كه‌سایه‌تێكی وه‌ك به‌رێزتان ده‌رفه‌تی هه‌بێ به‌دوای Emailی مندا بگه‌رێت و نامه‌یه‌كم بۆ بنێرێت. ئه‌م كاره بووه‌هۆی دڵگه‌رمیم. "برناردۆ برتۆلۆچی" ئازیز تۆ ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌میشه ستایشم كردووه.
برتۆلۆچی: (پێده‌كه‌نێت) سپاس بۆ هه‌ستت. كاتێك فیلمی "كاتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سبه‌كان"م بینی هه‌ستم كرد له لایان ده‌رهێنه‌رێكی لاو رووداوێكی تایبه‌ت روویداوه‌و ئه‌م كاره زۆر باش بوو. كاتێك له فستیڤاڵی رۆما "كێسه‌ڵه‌كانیش ده‌فرن"م بینی به‌هۆی كاریگه‌ری و هه‌ستی فیلمه‌كه‌ت بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك ملم ئێشی ده‌كرد. ئه‌م فیلمه ده‌ڵێی تۆ واژۆ‌و نیگای خۆت وه‌ك ده‌رهێنه‌رێكی پرۆفیشناڵ لێداوه.
"كێسه‌ڵه‌كانیش ده‌فرن" فیلمێكی گه‌وره‌و كاریگه‌ره. پاش دیتنی فیلمه‌كه ته‌له‌فۆنم له هه‌ندێ له به‌راده‌ره‌كانم وه‌ك "نانی موره‌تی" كرد و داوام لێ‌كرد پێكه‌وه بۆ جاری دوه‌م فیلمه‌كه ببینین و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م و هه‌ندێ له به‌راده‌ره‌كانم فیلمه‌كه‌م بینی. له موره‌تی داوام كرد له سینماكه‌ی خۆی ئه‌م فیلمه بۆ كه‌سانتر نمایش بكات.
قوبادی: ئه‌م ستایشه كاری من دژوارتر ده‌كا، هه‌ر ئێستا بیرده‌كه‌مه‌وه كه فیلمه‌كانی داهاتووم چۆن دروست بكه‌م كه له چاوی به‌رێزتانه‌وه باش بێ. پرسیارێكم هه‌یه كه له سه‌رده‌می خوێندنم تا ئێستا بیری لێده‌كه‌مه‌وه، چۆن فیلمه‌كانی وه‌ك "بودای بچووك" و "دوایین ئیمپراتۆر"تان له سه‌رده‌میك كه كه‌ره‌سه‌ی كۆمپیوتری نه‌بوو دروست كرد؟ چۆن توانیتان "بیگ پرۆداكشن" به‌رفراوان و به‌رهه‌مێكی وه‌ها قۆرس به بیرێكی نوێ رێكبخه‌ن و رێنوێنی و ده‌رهێنه‌ری بكه‌ن؟
برتۆلۆچی: ته‌نیا عه‌شق به كاركردن له سینه‌ما، سینه‌ما ئه‌وه‌نده بۆ من جدی بوو كه بتوانم كارێكی به‌م گه‌وره‌یه ئه‌نجام بده‌م.
قوبادی: پێم بلێ چۆن ده‌توانم ئه‌گه‌رچی زۆر كه‌م، بگه‌مه به‌شێك له تواناییه‌كانت له‌بواری ده‌رهێنه‌ری و به‌رێوبردنی پرۆژه‌ی گه‌وره وه‌ك ئه‌و فیلمانه‌ی دروستت كردووه؟ ئه‌گه‌رچی چه‌ندین فیلمم ده‌رهێنه‌ری كردووه، به‌ڵام له به‌رێوه‌بردنی هه‌ندێ له ئایدیاكانم هه‌ست به كه‌می و ناته‌واوی ده‌كه‌م. هه‌ست ده‌كه‌م كاره‌كانم له‌به‌رامبه‌ر به‌شێكی بچووك له كاره‌كانی به‌رێزتان هه‌ڵناسه‌نگێنرێ. چۆن ده‌توانم بگه‌مه ئه‌و جێگایه؟ ده‌مه‌وێ بزانم.
برتۆلۆچی: فیلمه‌كانی خۆت به كه‌م مه‌زانه، به تایبه‌ت "كاتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سبه‌كان" و "كێسه‌ڵه‌كانیش ده‌فرن". ئه‌وانه به‌رهه‌مێكی بچووك نین و به دیتنی وێنه و فیلمه‌كه ده‌توانین بڵێین كه چه‌ند پێوه‌ی هیلاك بووی و زۆر ماندوو بووی چونكوو به كه‌سانی ئاماتۆر فیلمه‌كه‌ت به‌رهه‌م هێناوه و ئێستا تۆ بڵێ چۆن ده‌توانی له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئاماتۆر كار بكه‌ی و چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه كه هێشتا فیلمێكیان نه‌بینیوه، وه‌ها فیلمێكی پرۆفیشناڵ دروست ده‌كه‌ی؟
قوبادی: كاتێك كورته فیلمم دروست ده‌كرد، له ناوچه‌كانی كوردســـتان ئه‌كته‌ری پرۆفیشناڵ نه‌بوو و ئه‌گه‌ریش هه‌بوایه، من پاره‌م نه‌بوو بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی ده‌یگێرن پێیان بده‌م. بۆیه ناچار بووم له كه‌سانی ئاماتۆر كه‌ڵك وه‌ربگرم و سه‌ره‌تا له خوشكه‌كانم و دایكم و خزم و دراوسێكانم بۆ دروستكردنی فیلم كه‌ڵكم وه‌رده‌گرت و ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئاشنابوونم و فێربووم چۆن له هه‌ستیان بۆ فیلمه‌كانم كه‌ڵك وه‌رگرم. خاڵی گرنگتر ئه‌وه‌یه له فیلمه‌كانم فیلم دروست ناكه‌م، به‌واتایه‌كیتر نامه‌وێ فیلمێك له چه‌شنی فیلمه‌كانی سینه‌ما دروست بكه‌م، به‌ڵكوو هه‌وڵ ده‌ده‌م ژیان به جۆرێك نۆژه‌ن بكه‌مه‌وه و كولاژێك له‌م ژیانه هه‌ڵده‌بژێم و به نموونه‌ی وه‌ك دیكۆمێنتاری تێكه‌ڵی فیلمی ده‌كه‌م. بۆیه ئه‌م ئه‌كته‌ره ئاماتۆرانه به رێنماییه‌كانی من ژیانی رۆژانه‌یان دووباره ده‌گێرنه‌وه.
برتۆلۆچی: منداڵانی فیلمی "كێسه‌ڵه‌كانیش ده‌فرن" به تایبه‌ت ئاگرین و براكه‌ی و منداڵه كوێره‌كه، بیر‌و هه‌ستی مرۆڤ له‌گه‌ڵ خۆیان تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن و تۆ هیچ كاتێك هه‌ست به بوونی كامێراكه ناكه‌ی و ئه‌و بابه‌ته كه له‌باره‌ی نیمچه دیكۆمێنتاری ده‌یكه‌ی به گشتی ده‌بینرێت و به ته‌واوی له فیلمه‌كه‌ت هه‌ستی پێده‌كرێ.
قوبادی: ئایدیایه‌كی گه‌وره‌م هه‌یه له‌باره‌ی دروستكردنی فیلمێك كه له‌به‌رامبه‌ر فیلمه‌كانیترم زۆر قورسه‌و به‌رێوه‌بردنی ئه‌م پرۆژه‌یه وه‌ك ئاسۆیه‌كه بۆ من. گه‌ڵاڵه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه هه‌واڵنێرێكی ده‌ره‌كی بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ له عێراق ده‌ژی و نزیكه‌ی 80% له فیلمه‌كه به زمانی ئینگلیزی بێت و ده‌مه‌وێ رۆڵی هه‌واڵنێره‌كه‌ش ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگ و پرۆفیشناڵ وه‌ك "ئانجلیناجۆلی" یان "نیكۆل كیدمه‌ن" و یان "شارۆن ستۆن" بیگێرن. چۆن ده‌توانم ئه‌م پرۆژه‌یه بگه‌ینمه ئه‌نجام؟
برتۆلۆچی: كارێكی دژوار نییه‌و زۆر ئاسانه!
قوبادی: ئاخر چۆن...؟ چونكوو هه‌م له عێراق دایه‌و وهه‌م له كوردســـتان. ئێستا چۆن ئه‌و ئه‌ستێره گه‌ورانه‌ی سینما كه ناوم برد، ده‌توانن له‌م پرۆژه‌یه به‌شداری بكه‌ن.
برتۆلۆچی: هیچ كارێك ئه‌نجامدانی مه‌حاڵ نییه! له‌بیرمدایه كاتێك ته‌نیا ته‌مه‌نم 27 ساڵ بوو، فیلمی "1900" به به‌شداری ئه‌ستێره‌ی وه‌ك "رابرت دنیرۆ" و "ژیرارد دیپارییۆ" م دروست كرد.
قوبادی: كه‌واتا هه‌رگیز سه‌ر ناكه‌وم، چوونكۆ به‌رێزتان له ته‌مه‌نی 27 ساڵی فیلمێك وه‌ك "1900" تان دروستكردووه. به‌ڵام ته‌مه‌نی من ئێستا 34 ساڵه‌وه بیركردنه‌وه له وه‌ها پرۆژه‌یه‌ك ده‌بێته هۆی دڵه‌راوكێ و ترس له مندا و هێشتا نازانم كه‌ی كه‌ره‌سه‌ی پێویست بۆ دروستكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌گاته ده‌ستم.
برتۆلۆچی: ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه‌ت ئاماده‌ی به‌رهه‌مهێنان بوو ده‌توانم یارمه‌تیت بده‌م.قوبادی: زۆر سپاس. ده‌مه‌وێ ئاماژه به خاڵێك بكه‌م. به‌م دواییه خه‌ریكی بینینی شه‌پۆلی نوێی سینمای وڵاتی چین ناسراو به ره‌گه‌زی پێنجه‌مم. وه‌ك كاره‌كانی "ژانگ ییمو" و "چن كایگه". به‌رهه‌مه‌كانیان كاریگه‌ری سینمای به‌رێزتانی به‌سه‌ره‌وه‌یه.
برتۆلۆچی: راست بۆی چووی ، كایگه و ییمو بۆ ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته له سه‌ر سه‌حنه‌ی "دوایین ئیمپراتۆر" وه‌ك یاریده‌ر له‌گه‌ڵمدا بوون.
قوبادی: ره‌نگه هۆكاره‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه بێ. پێموایه ئه‌وانه به به‌شداری له فیلمێك وه‌ك دوایین ئیمپراتۆر، گه‌یشتونه‌ته ئه‌م ئه‌نجامه كه ئه‌گه‌ر ئیتالییه‌ك هاتووه‌ته وڵاته‌كه‌یان و فیلمیك به‌م گه‌وره‌ییه‌ی دروست كردووه و ئێستا ئه‌وان وه‌ك چینییه‌ك ده‌یانه‌وێ له فیلمه‌كانییان ئه‌م گه‌وره‌ییه نمایش بكه‌ن. كاتێك فیلمه‌كانیان ده‌بینی هه‌ست ده‌كه‌ی هه‌وڵی زۆریان داوه تا ئاستی فیلمه‌كانیان بگه‌یه‌نه ئاستی فیلمه‌كانی ئێوه. هه‌ڵبه‌ت به یارمه‌تی كۆمپیوته‌ر و كه‌ره‌سه نوێكانی سینما. به‌ڵام پێموایه زۆرتر فیلمه‌كانیان به‌ره‌و سینمای هۆڵیوود ده‌روا، به‌ڵام له فیلمه‌كه‌ی تۆ به تایبه‌ت دوایین ئیمپراتۆر ئه‌م شێوازه نابینرێ و به‌رێزتان سینماكارێكی خاوه‌ن بیر‌و جیاوازیی و بوونت له پشتی كامێرا له هه‌موو وێنه‌كان و فیلمه‌كه ده‌بینرێ. له شێوازی ده‌رهێنه‌ری و هه‌ڵبژاردن و چۆنییه‌تی گێرانه‌وه‌ی چیرۆك، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ده‌بینرێ. بۆیه برتۆلۆچی نه‌ك ته‌نیا بۆ من به‌ڵكوو بۆ هه‌موو كه‌سێكی عاشقی سینما، ئه‌فسانه‌یه. له‌باره‌ی پرۆژه‌ی داهاتووت بڵێ؟
برتۆلۆچی: له ساڵی داهاتوو كارێكی نوێ ده‌ستپێده‌كه‌م...
قوبادی: هه‌ر لێره‌وه داواتان لێده‌كه‌م به‌و جۆره مۆڵه‌تتان دا به "ییمو و كایگه" له‌سه‌ر سه‌حنه‌ی فیلمی دوایین ئیمپراتۆر به‌شداری بكه‌ن، مۆڵه‌ت بده‌ن با منیش وه‌ك یاریده‌ری فه‌خری چه‌ند حه‌فته‌یه‌ك له‌سه‌ر سه‌حنه‌ی فیلمی نوێتان هاوكاری بكه‌م و بۆ ساڵانی داهاتوو به‌وه شانازی بكه‌م كه یاریده‌ری به‌رێزتان بووم.
برتۆلۆچی: منیش ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر سه‌حنه‌ی فیلمه‌كانت بم و ببینم چۆن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كان كار ده‌كه‌ی.
قوبادی: من هه‌ر لێره‌وه داواتان لێده‌كه‌م سه‌ردانی ئێران و به‌تایبه‌ت كوردســـــتان بكه‌ن.ره‌نگه به دیتنی شوێنی له‌دایكبوونم ئایدیایه‌ك بۆ دروستكردنی فیلم بكه‌وێته ده‌ستان. پێموایه كوردستان و گه‌لی كورد كاریگه‌رییان ده‌بێ له‌سه‌ر به‌رێزتان.
برتۆلۆچی: پێشتر سه‌ردانی ئێرانم كردبوو و فیلمێكی دیكۆمێنتاریم دروستكرد و ته‌نانه‌ت عه‌باس كیاروسته‌می چه‌ند ساڵی پێش كه یه‌كترمان بینی، گوتی له بیرت دایه كه له‌و فیلمه یاریده‌رت بووم؟ منیش ته‌نیا پێكه‌نیم، چوونكو هه‌رچی بیرده‌كه‌مه‌وه، نایه‌ته‌وه بیرم له‌و فیلمه یاریده‌رم بووبێ. سه‌رچاوه: كورد نیوز
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق