كورته فیلمی "سنوور" و كورته فیلمی "مافووره‌ی دار" به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی كوردستان، له به‌شی كێبڕكێی 57مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "ترێنتۆ" Trento له وڵاتی ئیتالیا نمایش ده‌كرێن.به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی كۆمپانیای "ستاك فیلم" له شاری تاران، كورته فیلمی "مرز" واته "سنوور" Border له ده‌رهێنانی سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵً به ماوه‌ی 10 خوله‌ك له شاری سنه و هه‌روه‌ها كورته فیلمی "فرش چوب" واته "مافووره‌ی دار" The wooden Carpet له ده‌رهێنانی عه‌بدولڕه‌حمان میرانی به ماوه‌ی 20 خوله‌ك له شاری كامیاران، له به‌شی كێبڕكێی 57مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "ترێنتۆ" Trento له وڵاتی ئیتالیا نمایش ده‌كرێن.
جێی ئاماژه پێدانه فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "ترێنتۆ" به به‌رپرسیاری "رۆز ئێنا ئێستێدیل" رۆژی 21ی ئه‌پریلی 2009 ده‌ستی پێكردووه و تاكوو رۆژی 3ی مای له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆری "چیرۆكی"، "دیكۆمێنتی" و "جێی سه‌رسووڕمان" درێژه‌ی ده‌بێت.
له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "ترێنتۆ" به گشتی 220 كورته فیلم له سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری دنیا نمایش ده‌كرێن و بۆ وه‌رگرتنی چه‌ندین خه‌ڵاتی گرینگ له‌وانه: "خه‌ڵاتی گه‌وره"، "خه‌ڵاتی شاری بۆڵزانۆ"، "خه‌ڵاتی یانه‌ی ئاڵپاین" و "خه‌ڵاتی جه‌نه‌تینی نوقره‌یی" بۆ باشترین كورته فیلم، باشترین به‌رهه‌می ته‌له‌فیزیۆنی و باشترین خوڵقێنه‌ری هونه‌ری له ركابه‌ریدا ده‌بن،
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا كورته فیلمی "سنوور" و هه‌روه‌ها كورته فیلمی "مافووره‌ی دار" له به‌شی كێبڕكێی دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كوردی "مێلبۆڕن" Kurdish Festival of Mowing Images له هۆڵی شانۆیی زانكۆی مێلبۆڕن له وڵاتی ئوستراڵیا نمایش كران و كورته فیلمی ٍ"سنوور" خه‌ڵاتی باشترین مونتاژی فیستیڤاڵی له لایه‌ن كیانووش موشیر وه‌زیری له شاری سنه به‌ده‌ستهێنا.
pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق