ده‌رهێنه‌ری به‌توانای كورد به‌همه‌ن قوبادی به ستافێكی ئێرانی و ئه‌ڵمانی، فیلمی سینه‌مایی "60 چركه سه‌باره‌ت به ئێمه" ساز ده‌كات.به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له كۆمپانیای "مژ فیلم"ـه‌وه له شاری تاران، سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی ئێستا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ته‌داره‌كاته بۆ سازكردنی فیلمی سینه‌مایی "60 سانیه درباره ما" واته "60 چركه سه‌باره‌ت به ئێمه" كه قۆناغی وێنه‌گرتنه‌كه‌ی سه‌ره‌تای وه‌رزی پاییزی ئه‌مساڵ ده‌ستپێده‌كات.
جێی ئاماژه پێدانه ستافی ئاماده‌كردنی فیلمی سینه‌مایی "60 چركه سه‌باره‌ت به ئێمه" له وڵاتانی ئێران و ئه‌ڵمانیا هه‌ڵده‌بژێردرێن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه دوایین فیلمی سینه‌مایی به‌همه‌ن قوبادی به ناوی "كسی از گربه‌های ایرانی خبر نداره ..." واته "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه ...!" یا Nobody knows about Persian cats… به‌شدارله به‌شی كێبڕكێی فه‌رمی شه‌ست و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كان 2009 له وڵاتی فه‌ره‌نسا ی ده‌كات.
ئه‌م فیلمه له لایه‌ن وێنه‌گری كورد تووره‌ج ئه‌سڵانی به كامێرای SI2K له شاری تاران وێنه‌گیراوه و كۆمه‌ڵێك لاوی تارانی كه پیشه‌یان ئه‌كته‌ری نییه تیایدا رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن و ئه‌كته‌ری ناوداری سینه‌مای ئێران حامید بێهداد یه‌كێك له رۆڵه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌بینێت كه له‌گه‌ڵ فیلمه پێشۆوه‌كانی جیاوازی زۆره و خاڵێكی به‌رچاوی كارنامه‌ی هونه‌ری دێته ئه‌ژماردن.
فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه!" چیرۆكی كچ و كورێكی لاو له دوای ئازادبوون له زیندان ده‌گێڕێته‌وه، كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی گروپێكی تازه‌ی موزیك، ده‌چنه ناو دڵی تارانه‌وه و سه‌فه‌رێكی ژێرزه‌وینی ده‌ست پێده‌كه‌ن تا دانه دانه كه‌سانی ناو به‌ندی زیندانه‌كه‌یان له ناو گروپه‌كانی شاراوه‌ی ژێرزه‌وینی ببیننه‌وه. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ... .
pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق