سینه‌ماكاری كورد بابه‌ك ئه‌مینی به كورته فیلمی "فریشته‌كان له خاكدا ده‌مرن" Angels die in the soil، له 52مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سانفرانسیسكۆ له ئه‌مه‌ریكا بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵات كاندید كراوه.به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی گشتی فیلمی "فریشته‌كان له خاكدا ده‌مرن" له شاری تاران، سینه‌ماكاری سنه‌یی بابه‌ك ئه‌مینی به كورته فیلمی "فرشته‌ها در خاك می میرند" واته "فریشته‌كان له خاكدا ده‌مرن" Angels die in the soil له به‌شی كێبڕكێی "خه‌ڵاتی ده‌روازه‌ی زێڕین" Golden Gate Awards له 52مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سانفرانسیسكۆ له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا كاندید كراوه و له‌گه‌ڵ 5 كورته فیلمی دیكه له سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری دنیا بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته له ركابه‌ریدا ده‌بێت.
جێی ئاماژه پێدانه 52مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سانفرانسیسكۆ، له رۆژانی 24 ئه‌پرێل تا 7ی مه‌ی 2009 به نمایش كردنی كۆمه‌ڵێك فیلم له شاری سانفرانسیسكۆ له ئییاله‌تی كالیفۆرنیا له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كورته فیلمی "فریشته‌كان له خاكدا ده‌مرن" Angels die in the soil له ده‌رهێنانی بابه‌ك ئه‌مینی له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوه‌نه‌ته‌وه‌یی فیلمی "Gulf" له شاری دوبه‌ی له وڵاتی ئیمارات نمایش كرا. ئه‌م فیستیڤاڵه له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆردا له رۆژانی 9 تا 15ی ئه‌پریلی 2009 له شاری دوبه‌ی به‌ڕێوه‌چوو.
PNA
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق