كورته فیلمی چیرۆكی ـ دیكۆمێنتی "نالی" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری لاوی كورد ئومید راستبین، له كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری فه‌جر له شاری سنه نمایش كرا.به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری سنه، كورته فیلمی چیرۆكی ـ دیكۆمێنتی "نالی" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری لاوی كورد ئومید راستبین كه ماوه‌كه‌ی 25 خوله‌كه له به‌رنامه‌یه‌ك به ناونیشانی "چاوخشاندنێك به به‌رهه‌مه‌كانی ئومید راستبین" له كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری فه‌جر له شاری سنه نمایش كرا و پاشان له لایه‌ن بینه‌ران و رخنه‌گرانه‌وه هه‌ڵسه‌نگێندرا.
سیناریۆی فیلمی چیرۆكی ـ دیكۆمێنتی مامۆستا "نالی" دوای شه‌ش مانگ توێژینه‌وه له لایه‌ن عه‌دنان به‌رزه‌نجی و جه‌ماڵ ئه‌حمه‌دی ئایین نووسراوه و له ماوه‌ی 20 رۆژدا له لایه‌ن وێنه‌گری به‌توانای كورد حه‌مید قه‌وامی له شاری سنه و ده‌ورووبه‌ری وێنه گیراوه و تیایدا عه‌دنان به‌رزه‌نجی رۆڵی كه‌سایه‌تی كورد نالی ده‌بینێت و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری دیكه رۆڵیان بینیوه.
فیلمی "نالی" باسی ژیانی ئه‌و كه‌سایه‌تییه ده‌كات له سه‌رده‌می له دایك بوون و منداڵییه‌وه تاكوو ئه‌و كاته‌ی كه شاری سلێمانی به جێی دێڵێت و به‌ره‌و وڵاتی توركیا سه‌رفه‌ر ده‌كات.
به‌رنامه‌ی "چاوخشاندنێك به به‌رهه‌مه‌كانی ئومید راستبین" له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران ـ ناوه‌ندی سنه به ئاماده‌بوونی ده‌رهێنه‌ر، نووسه‌ران، هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیرانی شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو، كه دوای نمایش كردنی كورته فیلمی "نالی"، كۆڕی رخنه و هه‌ڵسه‌نگاندن له لایه‌ن بینه‌ران و هه‌روه‌ها رخنه‌گرانه‌وه به‌ڕێوه‌چوو كه تیایدا خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كانی ئه‌م فیلمه خرایه‌ڕوو، ئومید راستبین ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه به وردی وه‌ڵامی پرسیاری ئاماده‌بوانی دایه‌وه. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ده‌رهێنه‌ری كورد ئومید راستبین به كورته فیلمی دیكۆمێنتی ـ چیرۆكی "ماه اردلان" واته "مانگی ئه‌رده‌ڵان"، سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی و ژیانی شاعیره‌ی به ناوبانگی كورد "مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌ڵان" له به‌شی كێبڕكێی تایبه‌ت واته "دیمه‌نی وڵاتی جوانی ئێمه" له 24مین خولی فیستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی و 12مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران له ساڵی 2007 به‌شداری كرد و له لایه‌ن به‌رپرسانی فیستیڤاڵه‌وه دیپڵۆمای شانازی و خه‌ڵاتی نه‌قدی پێبه‌خشرا.
جێی ئاماژه پێدانه سینه‌ماكاری كورد ئومید راستبین ساڵی 1971 له شاری سنه له دایك بووه. له كورته فیلم و هه‌روه‌ها فیلمه بڵنده‌كانی سینه‌ماكاری به‌توانای كورد به‌همه‌ن قوبادی وه‌كوو یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر و به‌رپرسی سه‌حنه هاوكاری كردووه، له‌وانه: فیلمی سینه‌مایی "كاتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان"، فیلمی سینه‌مایی "گۆرانییه‌كانی وڵاتی دایكیم"، فیلمی سینه‌مایی "كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌فڕن"، فیلمی سینه‌مایی "نیوه مانگ" و هه‌روه‌ها یاریده‌ده‌ری چه‌ندین كورته فیلمی دیكه‌ی به‌همه‌ن قوبادی.
ئومید راستبین بۆخۆشی چه‌ندین كورته فیلم و هه‌روه‌ها زنجیره‌ی به‌رنامه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی ساز كردووه، كه بریتین له: كورته فیلمی كارتۆنی "وحدت" واته "یه‌كگرتوویی" ـ ساڵی 1994، كورته فیلمی "گنجشكك" واته "چۆله‌كه‌كه" ـ ساڵی 1995، كورته فیلمی "شكرت خدایا" واته خودایه سپاس" ـ ساڵی 1976، كورته فیلمی ئه‌زموونی "تنگنا" واته "ته‌نگانه" ـ ساڵی 1997، كورته فیلمی چیرۆكی "كبوتر من" واته "كۆتری من" ساڵی 1998، كورته فیلمی دیكۆمنێتی "دڵگه‌ش" سه‌باره‌ت به فه‌ره‌نجی ـ ساڵی 2001، كورته فیلمی دیكۆمنێتی "ئاوات" سه‌باره‌ت به زه‌ماوه‌ندی پیری شالیار ـ ساڵی 2002، "زنجیره به‌رنامه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی" كه له ساته‌لایتی كوردستان بڵاوكرایه‌وه ـ ساڵی 2006 و هه‌روه‌ها كورته فیلمی دیكۆمێنتی ـ چیرۆكی "ماه اردلان" واته "مانگی ئه‌رده‌ڵان"، سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی و ژیانی شاعیره‌ی به ناوبانگی كورد "مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌ڵان" ساڵی 2007.
سینه‌ماكاری سنه‌یی ئومید راستبین وه‌كوو یاریده‌ری ده‌رهێنه‌ر له گه‌ڵ زۆربه‌ی ده‌رهێنه‌ره‌كانی كورد و ئێرانی كاری كردووه و دوایین كاریشی یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر بووه له فیلمی سینه‌مایی "شوێن پێی ماندوو" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد ئیبراهیم سه‌عیدی كه وه‌رزی پاییز و زستانی ساڵی پار له شاری چه‌مچه‌ماڵ له هه‌رێمی كوردستان ل لایه‌ن وێنه‌گری ناوداری ئێران بایرام فه‌زلی وێنه گیراوه.
pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق