سینه‌ماكاری سنه‌یی له به‌شی كێبڕكێی دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كوردی "مێلبۆڕن" له وڵاتی ئوستراڵیا، خه‌ڵاتی سه‌ركیان به‌ده‌ستهێنا.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی گشتی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كوردی "مێلبۆڕن" له وڵاتی ئوستراڵیا، له به‌شی كێبڕكێی دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كوردی "مێلبۆڕن" Kurdish Festival of Mowing Images كه به نمایش كردنی 14 كورته فیلم له سینه‌ماكارانی كورد و بیانی، له رۆژانی 11 و 12ی ئه‌پریلی 2009 رێكه‌وتی 23 و 24ی خاكه‌لێوه‌ی 1388ی هه‌تاوی له هۆڵی شانۆیی زانكۆی مێلبۆڕن له وڵاتی ئوستراڵیا به‌ڕێوه‌چوو، سێ سینه‌ماكاری سنه‌یی خه‌ڵاته سه‌ره‌كییه‌كانی فیستیڤاڵیان به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی كێبڕكێی دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كوردی "مێلبۆڕن كه بریتی بوون له: "جیمز میلز" Jane Mills مامۆستای راگه‌یاندنی زانكۆی "چارلز ئیسۆرت"، "تام زوبریچكی" Tom Zubrycki ده‌رهێنه‌ری ئوستراڵی و هه‌روه‌ها "وه‌حید واحد" رۆژنامه‌نووس و سینه‌ماكاری ئێران دانیشتووی ئوستراڵیا، خه‌ڵاته‌كانی فیستیڤاڵیان به‌م شێوه‌یه راگه‌یاند:
پله‌ی یه‌كه‌می باشترین ده‌رهێنه‌ری:ـ سالم سڵه‌واتی بۆ ده‌رهێنانی كورته فیلمی "رویای برفی" واته "خه‌یاڵی به‌فری" Snowy Dreams به ماوه‌ی 25 خوله‌ك له شاری سنه.
باشترین وێنه‌گر:ـ حه‌مید ساعد موحكه‌م له شاری سنه بۆ وێنه‌گرتنی كورته فیلمی "این‌جا جاده‌هاپایان ندارند" واته "لێره شه‌قامه‌كان كۆتاییان نایه" This place the roads have not end له ده‌رهێنانی تۆفیق ئه‌مانی.
باشترین مونتاژ:ـ كیانووش موشیر وه‌زیری له شاری سنه بۆ مونتاژكردنی كورته فیلمی "سنوور" له‌ده‌رهێنانی سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵً.
جێی ئاماژه پێدانه له به‌شی كێبڕكێی دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كوردی "مێلبۆڕن" 10 كورته فیلمی دیكه له سینه‌ماكارانی هه‌رێمی كوردستان، ئێران و وڵاتانی دیكه‌ی له ماوه‌ی رۆژانی 11 و 12ی ئه‌پریلی 2009 له هۆڵی شانۆیی زانكۆی مێلبۆڕن له وڵاتی ئوستراڵیا نمایش كران.
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كوردی "مێلبۆڕن" كه له بواری په‌رپێدان و نمایش كردنی فیلمه كوردییه سه‌ربه‌خۆكان چالاكی ده‌كات، به هاوكاری و یارمه‌تی رێكخراوه‌ی "سینه ووست" Cine West له وڵاتی ئوستراڵیا به‌ڕێوه‌چوو.
PNA

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق