سبه‌ی سێشه‌ممه فیلمی "ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی له‌كاتی كاركردندا كوژراون" له یادی 111 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی، له هه‌وارگه‌ی خانزاد له هه‌ولێر نمایش ده‌كرێت.ئه‌م فیلمه دیكۆمێنتییه له نووسینی ستیڤن رۆسین بوونه و له ده‌رهێنانی جیم ئاسلێره، تیایدا ئه‌ندرسۆن كۆپر لاپه‌رِه‌ی چۆنیه‌تی كوشتنی شه‌ش رۆژنامه‌نووسی خۆبه‌ختكه‌ر له‌پێناو گه‌یشتن به‌راستییه‌كان و راپۆرتی شیكاری هه‌ڵده‌داته‌وه، كه هه‌ریه‌كه‌یان به جۆرێك و به ده‌ست لایه‌نێكه‌وه كوژراون.
دانیال بێرن ئه‌و رۆژنامه‌نووسه بوو له‌كاتی وێنه‌گرتندا له پاكستان له‌شاری كاراچی له21ی شوباتی 2002 كوژرا. تیم لۆبیس كه له‌ته‌له‌فزیۆنی "به‌رازیل ریپۆرتێر" كاری ده‌كرد, له‌به‌رامبه‌ر راپۆرته‌كانی له‌گه‌رِه‌كه هه‌ژاره‌كانی شاری ریۆدیجانیرۆ خه‌ڵاتی پێدراوه و له 3ی حوزه‌یرانی 2002 دوای رفاندنی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی درِندانه كوژرا. رافائیل سیرێل یۆ رۆژنامه‌نووسێكی ئیتالی بوو و له رۆژنامه‌یه‌كی ئازادی ئیتالی كاری ده‌كرد, له‌كاتی رووداوه‌كانی سه‌ر خاكی فه‌له‌ستین له رامه‌ڵڵا له13ی ئاداری 2002 كوژرا.
هه‌ر له‌م فیلمه‌دا كوشتنی تاراس پرۆتسۆك پیشان ده‌دات كه وێنه‌گرێكی ئۆكرانی بوو و له ئاژانسی رۆیته‌ر كاری ده‌كرد, له‌كاتی بۆردومانی كردنی ئوتێلێكی ناو شاری به‌غدا له‌لایه‌ن هێزی هاوپه‌یمانان كوژار. ئیدگار دامالیریۆ رۆژنامه‌نووسێكی فلیپینییه, له‌راپۆرته‌كانیدا گه‌نده‌ڵی به‌رپرسه ناوخۆییه‌كانی ئاشكرا ده‌كرد, له 13ی ئایاری 2002 كژورا، ده‌یڤید بلوم په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێم بی سی بوو، له 6ی نیسانی 2003 كوژرا.
pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق