فیلمی سینه‌مایی "منداڵانی ئه‌به‌دی" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد پووران دره‌خشه‌نده، له به‌شی كێبڕكێی فیلمه بڵنده‌كانی سینه‌مای ئێران له سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی شار، له تاران نمایش كرا.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، فیلمی سینه‌مایی "بچه‌های ابدی" واته "منداڵانی ئه‌به‌دی" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كرماشانی پووران دره‌خشه‌نده، له به‌شی كێبڕكێی فیلمه بڵنده‌كانی سینه‌مای ئێران له سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی شار، له سینه‌ما میلله‌تی شاری تاران نمایش كرا.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی كێبڕكێی فیلمه بڵنده‌كانی سینه‌مای ئێران له سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی شار، بریتین له: عه‌لیره‌زا ره‌ئیسیان، مه‌جید مه‌جیدی، ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی، عه‌لی موعه‌لیم، موجته‌با موشیری، محه‌مه‌د عه‌لی نه‌جه‌فی و بێهرووز موفید.
به گشتی 30 فیلمی بڵندی سینه‌مای ئێران له به‌شی كێبڕكێی، دوو فیلم له ده‌ره‌وه‌ی كێبڕكێی و هه‌روه‌ها 4 فیلمی بڵندی سینه‌مایی له به‌شی كێبڕكێی منداڵان له میانه‌ی سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی شار، له سینه‌ماكانی ئازادی، میلله‌ت، فلستین، ئه‌ره‌سباران و ماڵی هونه‌رمه‌ندانی ئێران له شاری تاران نمایش ده‌كرێن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه فیلمی سینه‌مایی "حرفه‌ای¬ها" واته "پیشه‌ییه‌كان" كه دوایین فیلمی سینه‌ماكاری كرماشانی پووران دره‌خشه‌نده‌یه له به‌شی كێبڕكێی فیلمه بڵنده ڤیدیۆییه‌كانی سینه‌مای ئێران له 27مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی فه‌جر، له سینه‌ماكانی شاری قسه (ئازادی 2)، شاری هونه‌ر (ئازادی 4)، فه‌رهه‌نگ 1، جه‌وان 1، سپێده و زنده‌گی 1 و 3 له شاری تاران نمایش كرا.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق