به‌رنامه‌ی نمایش كردنی ئه‌و فیلمانه‌ی كه هونه‌رمه‌ندی لاوی كورد توره‌ج ئه‌سڵانی به كامێراكه‌ی وێنه‌ی گرتوون له سینه‌ما حه‌قیقه‌تی شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، به‌رنامه‌ی نمایش كردنی ئه‌و فیلمه بڵند و كورته چیرۆكی و دیكۆمێنتیانه‌ی كه هونه‌رمه‌ند توره‌ج ئه‌سڵانی به كامێراكه‌ی وێنه‌ی گرتوون به نانیشانی "چاوخشاندنێك به به‌رهه‌كانی تووره‌ج ئه‌سڵانی"، به ئاماده‌بوونی وێنه‌گر و "شه‌هنام سه‌فاجوو" به‌رپرسی راگه‌یاندنی گشتی "ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای دیكۆمێنتی و ئه‌زموونی" له سینه‌ما حه‌قیقه‌تی شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌و فیلمه بڵند و كورته چیرۆكی و دیكۆمێنتیانه‌ی كه له‌م به‌رنامه‌یه‌دا نمایش كران بریتی بوون:كورته فیلمی "هدرسه" له ده‌رهێنانی رامتین له‌وافی پوور، كورته فیلمی دیكۆمێنتی "چه سر سبز بود دره ما" واته "چه سه‌ر سه‌وز بوو شیوو دۆڵی ئێمه" له ده‌رهێنانی خاتوو فریشته جوغه‌تایی، كورته فیلمی "ان" واته "ئه‌و" له ده‌رهێنانی پووپه‌ك موزه‌فه‌ری، كورته فیلمی "دیر قت" واته "دره‌نگ وه‌خت" له ده‌رهێنانی ئه‌سغه‌ر نیعمه‌تی" و كورته فیلمی "گریز" واته "ده‌رچوون" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری به‌توانای كورد ره‌حیم زه‌بیحی.
له به‌شێكی ئه‌م دانیشتنه‌دا تووره‌ج ئه‌سڵانی گوتی: "له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ندین ساڵه‌ی كه سه‌رقاڵی ئیشی سینه‌مام به‌رده‌وام له دۆستان و رخنه‌گران داوام كردووه كه خاڵ لاوازه‌كانی فیلمه‌كانم پێی بڵێین نه‌وه‌ی كه تاریفم بكه‌ن."
ئه‌سڵانی له وڵامی پرسیارێكدا كه بۆچی وێنه‌گری له سینه‌مادا هه‌ڵبژاردووه، گوتی: "سه‌ره‌تا ماوه‌ی 10 ساڵ فۆتۆگراف بووم و ئێستاش هه‌ر كه‌ڵكه‌ڵه‌ی فۆتۆگرافیم هه‌یه، دوای ئه‌و قۆناغه، كه‌وتمه رێگایه‌كه‌وه كه ده‌بوایه ئه‌زموونی وێنه‌گری سینه‌مام بكردبایه كه ئه‌م كاره‌شم به سازكردنی ئه‌نیمه‌یشێنه‌وه ده‌ستپێكرد. پاشان كاتێك كه كورته فیلمی چیرۆكیم ساز ده‌كرد ته‌واوی هه‌ستم هه‌ر له كامێڕا بوو."
به‌رنامه‌ی "چاوخشاندنێك به به‌رهه‌كانی تووره‌ج ئه‌سڵانی" به یارمه‌تی "مركز گسترش سینمای مستند و تجربی" واته "ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای دیكۆمێنتی و ئه‌زموونی" به‌ڕێوه‌چوو.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق