له 13مین خولی فیستیڤاڵی "لاوال" و "ماین" له وڵاتی فه‌ره‌نسا، رێز له سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی گیرا و فیلمی بڵندیشی نمایش كران.به پێی راپۆڕتی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی "نیوه مانگ" له شاری تاران، له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی 13مین خولی فیستیڤاڵی "لاوال" و "ماین" كه به سه‌رۆكایه‌تی "ئانتوان" و به نمایش كردنی فیلمی سینه‌مایی "نیوه مانگ" و به ئاماده‌بوونی به‌همه‌ن قوبادی له هۆڵی گه‌وروی شانۆیی و سینه‌مای شاری لاوال له وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌چوو، شاره‌وانی شاری لاوال ـ ماین و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌م شاره به‌شداریان كرد و له درێژه‌دا سه‌رۆكی ئه‌م فیستیڤاڵه بانگهێشتی به‌همه‌ن قوبادی كرد و رێزی تایبه‌تیان لێگرت و ئاماده‌بووانی هۆڵه‌كه به چه‌پڵه به جوانی پێشوازیان له به‌همه‌ن قوبادی كرد.
له درێژه‌ی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی 13مین خولی فیستیڤاڵی "لاوال" و "ماین"، سه‌رۆكی فیستیڤاڵ "ئانتوان" و هه‌روه‌ها كارناسی هونه‌ری سینه‌ما "ڤیلی" سه‌باره‌ت به سینه‌ماكاری به‌ئه‌زموونی كورد به‌همه‌ن قوبادی به شێوه‌یه‌كی شاره‌زایانه هاتنه ئاخاوتن و پاشان به‌همه‌ن قوبادی خۆشحاڵی خۆی له ئاماده‌بوونی، له 13مین خولی فیستیڤاڵی "لاوال" و "ماین" ده‌ربڕی و له درێژه‌دا له‌سه‌ر هونه‌ری سینه‌ما چه‌ند وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.
جێی ئاماژه پێدانه فیلمی سینه‌مایی "نیوه مانگ" Half Moon و هه‌روه‌ها فیلمی سینه‌مایی "لاك پشتها هم پرواز می كنند" واته "كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌فڕن" Turtles Can Fly له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری به‌توانای كورد به‌همه‌ن قوبادی له گه‌وره‌ترین فیستیڤاڵی سینه‌مای ئێران به ناونیشانی "چشم انداز سینمای ایران" واته "چاوخشاندنێك به سینه‌مای ئێران"، له میانه‌ی 13مین خولی فیستیڤاڵی "لاوال" و "ماین" له شاره‌كانی "لاوال" و "ماین" هه‌ڵكه‌وتوو له باكووری رۆژئاوای وڵاتی فه‌ره‌نسا نمایش كران كه له لایه‌ن بینه‌ران و ئاماده‌بوانی فیستیڤاڵه‌وه پێشوازییه‌كی بێوێنه‌یان لێكرا.
له گه‌وره‌ترین فیستیڤاڵی سینه‌مای ئێران له 13مین خولی فیستیڤاڵی "لاوال" و "ماین" 70 فیلمی بلنَدی سینه‌مایی له سینه‌ماكاره جیله جۆراوجۆره‌كانی سه‌رتاسه‌ری ئێران نمایش كران و هه‌روه‌ها پێشانگای جۆراوجۆر هونه‌ری ئێران، كۆنفرانس و كارگه‌ی فێركاری هونه‌ری سینه‌ما له رۆژانی 10 تا 24ی مارچی 2009 رێكه‌وتی 20ی ره‌شه‌مه‌ی 1387ی هه‌تاوی تا 4ی خاكه‌لێوه‌ی 1388ی هه‌تاوی له شاره‌كانی "لاوال" و "ماین" له وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌چوو.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق