كورته فیلمه‌كانی هونه‌رمه‌ندانی سینه‌ماكاری كورد، له به‌شی كێبڕكێی 15مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "برادفۆرد" له وڵاتی به‌ریتانیا نمایش ده‌كرێن.به پێی راپۆڕتی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی كۆمپانیای "ستاك فیلم" له شاری تاران، 3 كورته فیلم به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی سینه‌ماكاری كورد له به‌شی كێبڕكێی 15مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "برادفۆرد" له وڵاتی به‌ریتانیا نمایش ده‌كرێن. ئه‌م فیستیڤاڵه رۆژی 13ی مارچی 2009 رێكه‌وتی 23ی ره‌شه‌مه‌ی 1387ی هه‌تاوی ده‌ستی پێكردووه و تا رۆژی 28ی مارچی 2009 رێكه‌وتی 8ی خاكه‌لێوه‌ی 1388ی هه‌تاوی به نمایش كردنی كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی سه‌رانسه‌ری دنیا درێژه‌ی ده‌بێت.
جێی ئاماژه پێدانه به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی كورد كه له به‌شی كێبڕكێی كورته فیلمه‌كانی 15مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی "برادفۆرد" له وڵاتی به‌ریتانیا نمایش ده‌كرێن، بریتین له: كورته فیلمی "یك روز پر درد" واته "رۆژێكی پڕ زام" و هه‌روه‌ها كورته فیلمی "مرز" واته "سنوور" له ده‌رهێنانی سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵً له شاری سنه و كورته فیلمی "مهتاب روی بوم" واته "تیشكی مانگ له سه‌ر تابڵۆ" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكای كورد ئه‌میر حوسێن تورابی.
15مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی "برادفۆرد" له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆردا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌وانه: "به‌شی كێبڕكێی فیلمه دیكۆمێنتییه‌كان"، "به‌شی كێبڕكێی كورته فیلمه چیرۆكییه‌كان"، "به‌شی ئه‌نیمه‌یشێن واته كارتۆنی" و هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌شی دیكه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كورته فیلمی "سنوور" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری سنه‌یی سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵً له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له به‌شی كێبڕكێی كورته فیلمه دیكۆمێنتییه‌كانی نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "كاوێرنا بێناوایدس"Caverna Benavides له وڵاتی شیلی نمایش كرا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق