الصفحات

30‏/03‏/2009

بۆ جاری یه‌كه‌م سێ فیلمی كوردی به‌شداریان له‌ فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیگرا كرد

بۆ جاری یه‌كه‌م له‌ مێژووی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیگرا له‌ وڵاتی فه‌ره‌نسا، سێ فیلمی دیكۆمێنتی كوردی نمایش كران.
ئه‌مساڵ به‌ به‌شداری 97 فیلم له‌ 16 وڵاتی جیهانی، خولی 16یه‌مینی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیگرا ده‌ستی پێكرد، كه‌ چالاكییه‌كانی له‌ 25-29 ئادار/ مارچ له‌ شاریLE TOUQUET PARIS -PALAGE ی فه‌ره‌نسی به‌رِێوه‌ده‌چێت.
ئه‌حمه‌د مه‌حمود كه‌ به‌ فیلمێك به‌شداری له‌م فیلمه‌ كردووه‌ و له‌ فیستیڤاڵه‌كه‌دا ئاماده‌یه‌، له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ئاژانسی په‌یامنێر ده‌رباره‌ی به‌شداری فیلمه‌ كوردییه‌كان گوتی "بۆ جاری یه‌كه‌م له‌ مێژووی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا سێ فیلمی كوردی به‌شداریان كردووه‌ و من و ده‌رهێنه‌ر مه‌ریوان ره‌ئوف له‌ فیستیڤاڵه‌كه‌دا ئاماده‌ین".
ده‌رهێنه‌ر ئه‌حمه‌د مه‌حمود ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌م فیستیڤاڵه‌كه‌ له‌ چه‌ند به‌ش پێكهاتووه‌، ئه‌ویش به‌شی فیلمه‌ دیكۆمێنتییه‌ مێژووییه‌كان و به‌شی پێشبرِكێی و به‌شی فیلمه‌ دیكۆمێنتییه‌ نمایشكراوه‌كان له‌ ته‌له‌فزیۆن، گوتیشی " ئه‌مرِۆ پێنجشه‌ممه‌ هه‌رسێ فیلمه‌ كوردییه‌كه‌ له‌ به‌شی نا پێشبرِكێی فیلمه‌ دیكۆمێنتییه‌ مێژووییه‌كان نمایشكران و له‌لایه‌ن بینه‌رانه‌وه‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا".
فیلمه‌ كوردییه‌ به‌شداربووه‌كانی فیستیڤاڵ ئه‌مانه‌ن: فیلمی "حه‌پسه‌" به‌رهه‌می یه‌كێتی ژنانی كوردستان و ئینستیتوتی كوردی فه‌ره‌نسییه‌ له‌ سلێمانی ( ikf) و له‌ ده‌رهێنانی ئه‌حمه‌د مه‌حمود و شۆخان مه‌حموده‌، فیلمی "ئه‌منه‌ سووره‌كه‌" به‌رهه‌می كه‌ناڵی كوردسات و (ikf)ـه‌ و له‌ دره‌هێنانی ئیسماعیل عومه‌ره‌، فیلمی "دابا" به‌رهه‌می (ikf) و ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌یه‌ و له‌ ده‌رهێنانی مه‌ریوان ره‌ئوفه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

شــــــــینوار كه‌مــــــــال


www.sh-k.tk

www.sh-k.tk