هونه‌رمه‌ندى فۆتۆگرافه‌رى كورد (جه‌مال پێنجوێنى) له ئێستادا له خۆئاماده‌كردندایه بۆ مۆنتاژكردنى فیلمێكى نوێى كه به‌ناووى(the lost boy- كورِه ونبووه‌كه)ه، فیلمه‌كه باس له چه‌رمه‌سه‌ریىء ژیانى ناهه‌موارى گه‌نجێكى شارى هه‌ڵه‌بجه ده‌كات كه له‌پاش بۆردومانكردنى ئه‌و شاره له‌لایه‌ن رژێمى فاشستى عێراقه‌وه رووده‌كاته وڵاتى ئێرانء ژیانێكى كوله‌مه‌رگى به‌سه‌رده‌بات، سه‌باره‌ت به ناوه‌رِۆكى فیلمه‌كه‌ش، هونه‌رمه‌ند (جه‌مال پێنجوێنى) وتى: "ئه‌م فیلمه ناوى (the lost boy)ه‌ء باسى كورِێكى هه‌ڵه‌بجه‌یى ده‌كات كه له ته‌مه‌نى دوو ساڵییه‌وه له‌كاتى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌دا كه ئاواره ده‌بنء رووده‌كه‌نه ئێران له‌وىَ ون ئه‌بێت، ئیتر دواى ژیانێكى ناخۆشء هه‌ر ماوه‌ى له شوێنێك ده‌مێنێته‌وه، ئه‌م كورِه ئه‌گه‌رِێته‌وه بۆ كوردستانء لێره‌ش له ژیانێكى زۆر ناخۆشدا ژیان به‌سه‌رده‌بات، دواى هه‌شت ساڵ به‌هۆى خزمێكیانه‌وه به ماڵى باوكى ئه‌م كورِه ئه‌ڵێت كورِێك هه‌یه كه له كورِه‌كه‌ى ئێوه ئه‌چێت، ئه‌م كه نیشانه‌یه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر پشتى به‌هۆى ئه‌وه‌وه ئه‌یناسنه‌وه، ئیتر ئه‌م ئه‌گه‌رِێته‌وه بۆ ماڵى خۆیان، ئێستا ئه‌م له به‌غدا پێشمه‌رگه‌یه‌ء یارمه‌تى خێزانه‌كه‌ى ده‌دات ".سه‌باره‌ت به رایه‌ڵ ء په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هونه‌رى فۆتۆگرافء كارى سینه‌مایى، پێنجوێنى وتى: "من خۆم فۆتۆگرافه‌رمء فیلیمسازیش له‌گه‌ڵ فۆتۆگرافیدا نزیكییه‌كى زۆر له نێوانیاندا هه‌یه، بۆیه زۆركات هه‌ندێك له‌و بابه‌تانه‌ى كه ده‌ته‌وێت ئیشى له‌سه‌ر بكه‌یت ناتوانرێت ته‌نها به فۆتۆ باسبكرێت یان هه‌قى خۆى بدرێتىَ، بۆیه كاتێك كه بیرم كرده‌وه بۆ ئه‌م بابه‌ته هه‌ستمكرد ئه‌گه‌ر به‌س من بێمء چه‌ند فۆتۆیه‌كى بگرم ئه‌مه ته‌نها به‌س نییه، بۆیه وتم ئه‌یكه‌م به فیلم، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و كورِه كه‌م له به‌غدا بوو نه‌متوانى به‌كه‌س بڵێم بێت هاوكاریم بكاتء له‌گه‌ڵمدا بێت، له‌به‌ر هۆكارى نا ئارامى شارى به‌غداد، ئیتر من بیرم له شتێكى تر كرده‌وه كه ئه‌ویش بریتى بوو له دروستكردنى فیلمێك به فۆتۆ، هه‌موو فیلمه‌كه‌م به فۆتۆ گرت له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌و كورِه خۆى كه باسى ژیانى ده‌كات. ته‌نها ژولیا عه‌دنان كه ئه‌ویش فۆتۆگرفه‌ره هاوكارى كردم له‌كاتى ئیشداء زۆركات ئه‌و وێنه‌ى ده‌گرت ".له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى فۆتۆ ستۆرییه‌كانىء كه‌ره‌سته‌ء بابه‌ته هه‌ڵبژێردراوه‌كانى بۆ فیلمى سینه‌مایى، پێنجوێنى وتى: " من ماوه‌یه‌كى زۆر بوو له به‌غداد ئیشم ئه‌كرد ئیتر زۆر كات به‌شوێن بابه‌ته‌كاندا ئه‌گه‌رِام تا بچم فۆتۆ-ستۆرییان له‌سه‌ر بكه‌م، ئه‌مه بۆ من شتێكى به‌رده‌وام بوو كه هه‌موو جارێك بیرم ده‌كرده‌وه كه ده‌بێت چ بابه‌تێكى سه‌یر هه‌بێت له به‌غدادء له‌نێو ژیانى ئه‌و خه‌ڵكه‌ى كه لێره‌دا ده‌ژین، رۆژێكیان كه وێنه‌م ئه‌گرت له به‌غداد، سه‌ربازێكى كورد هاتء وتى ئه‌زانى من ستۆرییه‌كى سه‌یرم هه‌یه كه له ژیانمدا روویداوه، كه بۆى گێرِامه‌وه شتێكى سه‌رنجراكێش بوو، ئه‌و ژیانه پرِ له سه‌مه‌ره‌یه‌ى كه من به‌شوێنیدا ده‌گه‌رِام له‌ته‌نیشت خۆمه‌وه بوو له‌ناو دڵى سه‌ربازێكدا، ئه‌مه بۆ من شتێكى سه‌یر بوو. بۆیه زۆر بیرم لێكرده‌وه كه‌چۆن جارێكى تر من بێم له‌م بابه‌ته‌دا ئیش بكه‌م، چۆن به خه‌ڵكانێك بڵێم بێن له‌گه‌ڵما ئیش بكه‌ن. سه‌باره‌ت به لایه‌نى به‌رهه‌مهێنانى فیلمه‌كه‌شى، هونه‌رمه‌ند جه‌مال پێنجوێنى وتى: "فیلمه‌كه به‌رهه‌مهێنانى خۆمه‌ء كاركردنى منء ژولیا عه‌دنانه كه‌ئه‌ویش فۆتۆگرافه‌ره‌ء زۆرجار ئه‌و وێنه‌ى ده‌گرت، بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له شارى به‌غدادء هه‌ندێكیشى له هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید وێنه‌ى گیراوه، ئێستاش خه‌ریكى مۆنتاژكردنین ".جه‌مال پێنجوێنى ماوه‌ى 10ساڵه وه‌كو فۆتۆگرافه‌ر كارده‌كاتء زۆر خولیاى فیلم دروستكردنى فیلمى هه‌یه. پێنجوێنى خۆى سه‌باره‌ت به‌و خولیایه‌ى ده‌ڵىَ: "زۆر خولیاى فیلم دروستكردنم هه‌یه به‌ڵام زۆركات له‌به‌رئه‌وه‌ى كه هه‌قى ته‌واو بده‌م به فۆتۆگرافى نامه‌وێت بڵاوبمه‌وه له كاره‌كانمدا. من له ماوه‌ى كاركردنم له فۆتۆگرافیدا له زۆر رۆژنامه‌ء گۆڤارء ئاژانسى دونیادا كاره‌كانم بڵاوبوونه‌ته‌وه وه‌ك : " Institute for War and Peace Reporting (IWPR), New York Times، Bloomberg, Reuters, Yahoo News , Polaris images , Zuma press ، The Guardian Newspaper, Human Rights Watch, Chicago Tribune, Financial Times, Sipa Press, jeune afrique magazine, driknews agency and World News Network) و زۆر شوێنى دیكه. هه‌روه‌ها له چه‌ندین فێستیڤاڵى وه‌كو : " world press photo, All road festival USA, FOTOSEPTIEMBRE USA-SAFOTO, New York photo festival) به‌شدارى كردووه. ساڵى پاریش یه‌كێك بووه له‌و 100گه‌نجه فۆتۆگرافه‌ره‌ى كه (world press photo)ده‌ستنیشانى كردبوو بۆ ساڵى 2008.
24/03/2009
جه‌مال پێنجوێنى فیلمێك به فۆتۆ به‌رهه‌مدێنىَ

الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
شــــــــینوار كه‌مــــــــال
www.sh-k.tk
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق