كورته فیلمی "فریشته‌كان له خاكدا ده‌مرن" Angels die in the soil له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد بابه‌ك ئه‌مینی، له دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "ئافره‌تان" له وڵاتی هیندستان نمایش كرا.به پێی راپۆڕتی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی گشتی فیلمی "فریشته‌كان له خاكدا ده‌مرن"، كورته فیلمی "فرشته‌ها در خاك می میرند" واته "فریشته‌كان له خاكدا ده‌مرن" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری سنه‌یی بابه‌ك ئه‌مینی، له دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "ئافره‌تان" له شاری چێنای Chennai له وڵاتی هیندستان نمایش كرا.
دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "ئافره‌تان" له رۆژانی 1 تا 8ی مارچی 2009 به نمایش كردنی كۆمه‌ڵێك فیلم له شاری چێنای به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م فیستیڤاڵه به شێوه‌ی ناكێبڕكێی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ته‌نیا بۆ ئاشنایی ئافره‌تانی ئه‌م وڵاته له گه‌ڵ هونه‌ری سینه‌ما دامه‌زراوه.
له یه‌كێك له رۆژه‌كانی فیستیڤاڵی فیلمی "ئافره‌تان"ی هیندستان سمینارێك سه‌باره‌ت به ئافره‌تان به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا مامۆستایانی زانكۆكانی هیندستان و چه‌ندین ده‌رهێنه‌ری به‌شداربوو له فیستیڤاڵ، بۆ خوێندكارانی كچی زانكۆی چێنای كه هۆگریان به سینه‌ما هه‌بوو، سه‌باره‌ت به هونه‌ری سینه‌ما هاتنه ئاخاوتن.
جێی ئاماژه پێدانه هه‌ر له‌م سیمیناره‌دا سینه‌ماكاری لاوی كورد بابه‌ك ئه‌مینی سه‌باره‌ت به هونه‌ری سینه‌ما له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گرفت و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌كانی به ماوه‌ی 45 خوله‌ك له زانكۆی چێنای قسه‌ی كرد.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه بابه‌ك ئه‌مینی 6 مانگ به‌ر له ئێستا له‌گه‌ڵ 5 ده‌رهێنه‌ری لاوی بیانی له 17مین خولی سینه‌فۆنداسیۆنی Cinefondation فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كان، له وڵاتی فه‌ره‌نسا وه‌رگیرا و دوای ته‌واوبوونی ئه‌م خوله فێركارییه‌ی هونه‌ری سینه‌ما، ئێستا به ئه‌زموون و شاره‌زاییه‌كی باشه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئێران و ئێستا خه‌ریكی خۆئاماده كردنه كه له‌سه‌ر فیلمه نوێیه‌كه‌ی كار بكات.
PNA
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق