فیلمی سینه‌مایی "ئه‌شكان و ئه‌نگوستیله‌ی ته‌به‌روك و چه‌ندین چیرۆك" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد شه‌هرام موكری، له كۆلێژی یاسا و زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی تاران نمایش كرا.به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، فیلمی سینه‌مایی "اشكان و انگشتر متبرك و چند داستان" واته "ئه‌شكان و ئه‌نگوستیله‌ی ته‌به‌روك و چه‌ندین چیرۆك" كه یه‌كه‌مین فیلمی بڵندی سینه‌مایی شه‌هرام موكرییه، به ئاماده‌بوونی ده‌رهێنه‌ر له ته‌لاری شێخ ئه‌نساری كۆلێژی یاسا و زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی تاران نمایش كرا.
ڕێوڕه‌سمی نمایش كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی فیلمی سینه‌مایی "ئه‌شكان و ئه‌نگوستیله‌ی ته‌به‌روك و چه‌ندین چیرۆك" له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی فه‌رهه‌نگی كۆلێژی یاسا و زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی تاران به‌ڕێوه‌چوو. له به‌رنامه‌یه‌دا دوای نمایش كردنی فیلمه خوێندكاران پرسیاره‌كانی خۆیان ئاراسته‌ی شه‌هرام موكری كرد و ئه‌ویش به وردی و شاره‌زاییه‌وه وڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه فیلمی سینه‌مایی "ئه‌شكان و ئه‌نگوستیله‌ی ته‌به‌روك و چه‌ندین چیرۆك" به‌رهه‌می سینه‌ماكاری كرماشانی شه‌هرام موكری له دوایین به‌شداری خۆیدا له به‌شی كێبڕكێی فیلمه بڵند و نیوه بڵنده ڤیدیۆییه‌كانی سینه‌مای ئێران له سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی شار، له سینه‌ما فه‌له‌ستینی شاری تاران نمایش كرا.
PNA
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق