ئه‌و هه‌ناره‌ی به با نه‌خنكا" فیلمی نوێی دیكۆمێنتی ده‌رهێنه‌ر ره‌حیم زه‌بیحی، ئه‌مرِۆ له رێوره‌سمی یادكردنه‌وه‌ی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه نمایشكرا.ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه له شاری هه‌ڵه‌بجه به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومی و حزبی و نوێنه‌رانی رێكخراوه بیانییه‌كان و رۆژنامه‌نوسانی بیانی و خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه و كه‌سوكاری قوربانییه‌كان، رێورِه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستیپێكرد، تیایدا چه‌ند وتارێك خوێندرایه‌وه و دواتر فیلمی "ئه‌و هه‌ناره‌ی به با نه‌خنكا" له سیناریۆ و ده‌رهێنانی ره‌حیم زه‌بیحی ده‌رهێنه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نمایشكرا كه به شێوه‌یه‌كی دیكۆمێنتی باس له‌و كاره‌سانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات و ئه‌و ئاسه‌واره‌ی كه به‌جێیهێشتووه.
له دوای نمایشكردنی فیلمه‌كه ده‌رهێنه‌ر وتارێكی به‌م بۆنه‌یه‌وه و به بۆنه‌ی نمایشكردنی فیلمه‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد.
برِیار وایه هه‌ر ئه‌مرِۆ جگه له نمایشكردنی فیلمه‌كه چه‌ند چالاكییه‌كی دیكه‌ی هونه‌ری ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌مرِۆ به‌بۆنه‌ی تێپه‌رِینی بیست و یه‌كساڵ به‌سه‌ر تاوانی كیمیاییبارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زور و هه‌ورامان له 16 ئادار/ مارچی 1988 له لایه‌ن رژێمی به‌عسی روخاوه‌وه، خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه یادی له ده‌ستدانی دۆست و خۆشه‌ویسته‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه و خه‌ڵكی كوردستانیش به بۆنه‌ی شه‌هید بوونی زیاتر له 5 هه‌زار هاووڵاتی بێ‌تاوان چه‌ند خوله‌كێك به بێده‌نگی رێز له گیانی پاكی قوربانییه‌كان ده‌گرن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق