كورته فیلمی "كوڕه جوانه‌كه‌ی من ده‌بێته پادشا" له ده‌رهێنانی سالم سڵه‌واتی، له به‌شی كێبڕكێی 20مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئه‌نكه‌را" له وڵاتی توركیا نمایش كرا.به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، كورته فیلمی چیرۆكی "پسر زیبای من پادشاه می شود" واته "كوڕه جوانه‌كه‌ی من ده‌بێته پادشا" My Beautifull Son Will Be The King له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری سنه‌یی سالم سڵه‌واتی، له 16ی مارچی 2009 له هۆڵی ژماره 3ی سینه‌ما "فێنێر بۆیلۆ" له به‌شی كێبڕكێی 20مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئه‌نكه‌را" له وڵاتی توركیا نمایش كرا.
جێی ئاماژه پێدانه 20مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئه‌نكه‌را" له رۆژانی 12 تا 22ی مارچی 2009 له وڵاتی توركیا به‌ڕێوه‌چوو، كه له یه‌كێك له رۆژه‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا كورته فیلمی "تاران 318" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد سۆران مه‌ردووخی له هۆڵی ژماره 3ی سینه‌ما "فێنێر بۆیلۆ" له شاری ئه‌نكه‌رای توركیا نمایش كرا.
كورته فیلمی "كوڕه جوانه‌كه‌ی من ده‌بێته پادشا" له مانگی ره‌شه‌مه‌ی زستانی ساڵی 2006 له گوندی "شیان" له ناوچه‌ی "ژاوه‌رۆ" سه‌ر به شاری سنه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك وێنه گیراوه. چیرۆكی منداڵی كه‌م ئه‌ندام له دوو لایه‌نه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه كۆمه‌ڵگا به روانینی خۆیان ده‌یبینن و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له روانینی دایك و باوكییه‌وه جوانترین كوڕه. هه‌روه‌ها له فیلمه‌كه‌دا ژیانی واقیعی و له راستیدا له روانینی ده‌روونییه‌وه ناخی منداڵه‌كه نیشانی بینه‌ر ده‌درێت كه چ توانایی و چالاكی و تایبه‌تمه‌ندیه‌كی هه‌یه.
هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو له فیلمی "كوڕه جوانه‌كه‌ی من ده‌بێته پادشا" بریتین له:نووسه‌ری سیناریۆ: سالم سڵه‌واتی.ده‌رهێنه‌ر: سالم سڵه‌واتی.یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می ده‌رهێنه‌ر: عوسمان محه‌مه‌دی. وێنه‌گر: سالم سڵه‌واتی و فه‌ردین باتمانی.به‌رنامه‌داڕێژ: كاوه شه‌ریعه‌تی.یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر: عاتییه فه‌ده‌وی.مونشی سه‌حنه: لاده‌ن ده‌روێشی.مونتاژ: سالم سڵه‌واتی.ده‌نگهه‌ڵگر: ره‌زا وه‌حیدیان.ده‌نگدانان: سالم سڵه‌واتی و سۆران فه‌هیم.ئه‌كته‌ره‌كان: سینا فه‌یزی، مه‌سعوود یۆسفی و مێهدی فه‌یزی و شه‌هناز ئه‌رسه‌لانی.به‌رهه‌مهێنه‌ر: ساڵم سڵه‌واتی.ماوه: 9 خوله‌ك.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق