كورته فیلمی "فریشته‌كان له خاكدا ده‌مرن" Angels die in the soil له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد بابه‌ك ئه‌مینی، له گه‌وره‌ترین فیستیڤاڵی سینه‌مای ئێران له شاره‌كانی "لاوال" و "ماین" له فه‌ره‌نسا نمایش كرا.به پێی راپۆڕتی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی گشتی فیلمی "فریشته‌كان له خاكدا ده‌مرن" له شاری تاران، كورته فیلمی "فرشته‌ها در خاك می میرند" واته "فریشته‌كان له خاكدا ده‌مرن" Angels die in the soil له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری سنه‌یی بابه‌ك ئه‌مینی له گه‌وره‌ترین فیستیڤاڵی سینه‌مای ئێران به ناونیشانی "چشم انداز سینمای ایران" واته "چاوخشاندنێك به سینه‌مای ئێران"دا له شاره‌كانی "لاوال" و "ماین" هه‌ڵكه‌وتوو له باكووری رۆژئاوای فه‌ره‌نسا نمایش كرا.
گه‌وره‌ترین فیستیڤاڵی سینه‌مای ئێران به نمایش كردنی 50 فیلمی كورت و بڵندی سینه‌مایی له سینه‌ماكاره نه‌وه جۆراوجۆره‌كانی سه‌رتاسه‌ری ئێران، پێشانگای جۆراوجۆر هونه‌ری ئێران، پێشانگای فۆتۆگرافی وێنه‌گری ناوداری ئێران مه‌حموود كه‌لاری، كۆنفرانس و كارگه‌ی فێركاری هونه‌ری سینه‌ما له رۆژانی 10 تا 24ی مارچی 2009 رێكه‌وتی 20ی ره‌شه‌مه‌ی 1387ی هه‌تاوی تا 4ی خاكه‌لێوه‌ی 1388ی هه‌تاوی له شاره‌كانی "لاوال" و "ماین" له وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌چوو.
گه‌وره‌ترین فیستیڤاڵی سینه‌مای ئێران به هاوكاری به‌ربڵاوی رێكخراوه جۆراوجۆره‌كانی وڵاتی فه‌ره‌نسا شاری لاوال، بانكی كوردی دۆنۆرد و شاره‌وانی شاری ماین به‌ڕێوه‌چوو.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كورته فیلمی "فریشته‌كان له خاكدا ده‌مرن" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری سنه‌یی بابه‌ك ئه‌مینی له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "ئافره‌تان" له شاری چێنای Chennai له وڵاتی هیندستان نمایش كرا، ئه‌م فیستیڤاڵه له رۆژانی 1 تا 8ی مارچی 2009 له شاری چێنای به‌ڕێوه‌چوو.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق