كورته فیلمی "كوڕه جوانه‌كه‌ی من ده‌بێته پادشا" له ده‌رهێنانی سالم سڵه‌واتی، خه‌ڵاتی له به‌شی دیكۆمێنتی نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "كاوێرنا بێناوایدس" له وڵاتی شیلی به‌ده‌ستهێنا.به پێی راپۆڕتی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی گشتی كورته فیلمی "كوڕه جوانه‌كه‌ی من ده‌بێته پادشا" له شاری تاران، كورته فیلمی دیكۆمێنتی "پسر زیبای من پادشاه می شود" واته "كوڕه جوانه‌كه‌ی من ده‌بێته پادشا" My Beautifull Son Will Be The King له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری سنه‌یی سالم سڵه‌واتی، خه‌ڵاتی له به‌شی كێبڕكێی كورته فیلمه دیكۆمێنتییه‌كانی نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "كاوێرنا بێناوایدس"Caverna Benavides له وڵاتی چیلی نمایش كرا و توانی خه‌ڵاتی به‌شی دیكۆمێنتی فیستیڤاڵ به‌ده‌ستبێنێت.
جێی ئاماژه پێدانه فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "كاوێرنا بێناوایدس" به به‌شداری كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی سه‌رانسه‌ری دنیا له دوو به‌شی كێبڕكێی كورته فیلمه‌كان و فیلمه دیكۆمنێتییه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها دوو به‌شی كورته فیلمه‌كان و فیلمه دیكۆمنێتییه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی له رۆژانی 27 تا 31ی ژانیوه‌ری 2008 له ساری ساحلی "له‌بۆ" له وڵاتی چیلی به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا كورته فیلمی "تاكسی" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری مه‌ریوانی دیاكۆ یه‌زدانی له به‌شی كێبڕكێی كورته فیلمه چیرۆكییه‌كان و هه‌روه‌ها كورته فیلمی "مرز" واته "سنوور" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری گه‌نجی سنه‌یی سه‌تا چه‌مه‌نی گوڵ له به‌شی كێبڕكێی كورته فیلمه چیرۆكییه‌كان نمایش كران.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه چه‌ند رۆژ به‌ر له ئێستا كورته فیلمی چیرۆكی "كوڕه جوانه‌كه‌ی من ده‌بێته پادشا" له ده‌رهێنانی سالم سڵه‌واتی، له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا، كاتژمێر 5ی ئێوارێ رۆژی 16ی مارچی 2009 له هۆڵی ژماره 3ی سینه‌ما "فێنێر بۆیلۆ" له به‌شی كێبڕكێی 20مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئه‌نكه‌را" له وڵاتی توركیا نمایش كرا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق