فیلمی سینه‌مایی "ئه‌شكان و ئه‌نگوستیله‌ی ته‌به‌روك و چه‌ندین چیرۆك" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد شه‌هرام موكری، له سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی شار له تاران نمایش كرا.به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، كاتژمێر 7ی شه‌وی دوێنێ پێنجشه‌ممه فیلمی سینه‌مایی "اشكان و انگشتر متبرك و چند داستان" واته "ئه‌شكان و ئه‌نگوستیله‌ی ته‌به‌روك و چه‌ندین چیرۆك" كه یه‌كه‌مین فیلمی بڵندی سینه‌مایی شه‌هرام موكرییه له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد شه‌هرام موكری له به‌شی كێبڕكێی فیلمه بڵند و نیوه بڵنده ڤیدیۆییه‌كانی سینه‌مای ئێران له سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی شار، له سینه‌ما فه‌لستینی شاری تاران نمایش كرا.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی كێبڕكێی فیلمه بڵند و نیوه بڵنده ڤیدیۆییه‌كانی سینه‌مای ئێران له سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی شار، بریتین له: مه‌رزیه بروومه‌ند، محه‌مه‌د ره‌زا ته‌خت كشیان، مریلا زارعی، مه‌سعوود فرووته‌ن و عه‌لیره‌زا سه‌جادپوور.
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی شار له لایه‌ن رێكخراوه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری شاره‌وانی شاری تاران و به ئامانجی به‌ره‌و پێشبردن و بردنه‌سه‌رێ ئاستی فه‌رهه‌نگی شارۆمه‌ندان و به روانینی پاراستنی شوناسی ئێرانی ـ ئیسلامی به نمایش كردنی 384 به‌رهه‌می سینه‌مایی له دوو به‌شی كێبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی كێبڕكێی و له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆردا له سینه‌ماكانی ئازادی، میلله‌ت، فه‌لستین، ئه‌ره‌سباران و ماڵی هونه‌رمه‌ندانی له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه فیلمی سینه‌مایی "ئه‌شكان و ئه‌نگوستیله‌ی ته‌به‌روك و چه‌ندین چیرۆك" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كرماشانی شه‌هرام موكری له دوایین به‌شداری خۆیدا له به‌شی كێبڕكێی فیلمه بڵنده ڤیدیۆییه‌كانی سینه‌مای ئێران له 27مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی فه‌جر، له سینه‌ماكانی شاری تاران له‌وانه: شاری قسه، شاری هونه‌ر، جه‌وان 1، موزه، رازی، سپێده، شاری فه‌ره‌نگ و زنده‌گی 1 و 3نمایش كرا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق