فیلمی سینه‌مایی "سه‌وزایی چكۆله" و فیلمی سینه‌مایی "كاتێك بۆ خه‌شه‌ویستی" له وێنه‌گرتنی سینه‌ماكاری كورد توره‌ج ئه‌سڵانی، له سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی شار، له سینه‌ماكانی شاری تاران نمایش كران.به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران،فیلمی سینه‌مایی "سبز كوچك" واته "سه‌وزایی چكۆله" له ده‌رهێنانی غوڵامره‌زا ره‌مه‌زانی و فیلمی سینه‌مایی "زمانی برای دوست داشتن" واته "كاتێك بۆ خه‌شه‌ویستی" له ده‌رهێنانی ئیبراهیم فروزش و له وێنه‌گرتنی هونه‌رمه‌ند توره‌ج ئه‌سڵانی له به‌شی كێبڕكێی فیلمه بڵنده‌كانی سینه‌مای منداڵانی ئێران له سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی شار، له سینه‌ماكانی ئازادی، فه‌لستین و میلله‌تی شاری تاران نمایش كران.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی كێبڕكێی فیلمه بڵنده‌كانی سینه‌مای منداڵانی ئێران له سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی شار، بریتین له: فریشته تائیر پوور، مێهدی شوجاعی، سینه‌ماكاری ئه‌ڵمانی "هایزیگ"، ئه‌ندامی بنكه‌ی سه‌رنووسه‌رانی كه‌نه‌دا كۆنستانس ده‌یلی و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی سه‌ره‌كی سیفێژ گۆنتێر كینستلێر.
به گشتی 30 فیلمی بڵندی سینه‌مای ئێران له به‌شی كێبڕكێی، دوو فیلم له ده‌ره‌وه‌ی كێبڕكێی و هه‌روه‌ها 4 فیلمی بڵندی سینه‌مایی له به‌شی كێبڕكێی منداڵان له میانه‌ی سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی شار، له سینه‌ماكانی ئازادی، میلله‌ت، فلستین، ئه‌ره‌سباران و ماڵی هونه‌رمه‌ندانی ئێران له شاری تاران نمایش ده‌كرێن.
سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی شار، به نمایش كردنی 384 فیلم له سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری ئێران و وڵاتانی بیانی له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆردا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌وانه: كێبڕكێی سینه‌مای نێونه‌ته‌وه‌یی، كێبڕكێی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان، كێبڕكێی به‌رهه‌می دیكۆمێنتی و كورته فیلمی چیرۆكی، كێبڕكێی سینه‌مای ئێران، كێبڕكێی فیلمه بڵنده‌كان، كێبڕكێی سینه‌مای دیكۆمێنتی، كێبڕكێی به‌رهه‌میڤیدیۆیی، شارێك و روانینێك و نمایش فیلم گه‌لی تایبه‌ت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق