حوسێن سێوه‌دین له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند "85% كاری وێنه‌گرتنی فیلمی سینه‌مایی "شه‌وی حیساب" به كۆتا هاتووه و بۆ كاری مۆنتاژی ده‌نێردرێته وڵاتی هۆڵه‌ندا".
فیلمی "شه‌وی حیساب" له سیناریۆ و ده‌رهێنانی حوسێن سیوه‌دینه، چیرۆكه‌كه‌ی له به‌شێكی رۆمانی "شاری مۆسیقاره سپییه‌كان"ی نووسه‌ر به‌ختیار عه‌لی وه‌رگیراوه، به‌رهه‌می به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای سلێمانیی سه‌ر به‌ر وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و كاری وێنه‌گرتنی له شاری كه‌ركوك ئه‌نجام ده‌درێت.
سیودین له باره‌ی كاری فیلمه‌كه‌ی له لێدوانێكی تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "ئێستا له 85% كاری ده‌رهێنانی فیلمی "شه‌وی حیساب" كۆتایی پێ هاتووه و ره‌نگه دوای هه‌فته‌یه‌كی دیكه كاری ده‌رهێنانی كۆتایی پێ بێت".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه له‌و به‌شی كه ماوه‌ته‌وه، پێویستیان به سوپا و چه‌ند پێداویستییه‌كی سه‌ربازییه، له‌وانه‌ش شۆفه‌ڵ و تانك و زریپۆش.
هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ری راشی گه‌یاند كه فیلمه‌كه‌ی به جۆری دیجتاڵی وێنه‌گیراوه و بۆ كاری مۆنتاژكردنی ده‌نێردرێته وڵاتی هۆڵه‌ندا و ده‌خرێته سه‌ر فیلمی 16ملمی.
حوسێن سیودین ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه كاری به‌رهه‌مهێنانی فیلم له كوردستان زۆر سه‌خته، ئه‌ویش به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌كته‌ری سینه‌مایی و گوتیشی "ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی كه له فیلمه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن، ئه‌كته‌ری شانۆیین".
هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ فیلمه‌كه‌ی دیاری كراوه، پاره‌یه‌كه‌ی زۆر كه‌مه بۆ فیلمی سینه‌مایی و گوتیشی "فیلمه‌كه‌ی من ته‌نها بۆ كاری مۆنتاژی نزیكه‌ی 80 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی پێویسته".

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق