هەفتەى ڕابردوو قوتابی سەردار زەنگنە دووەم کورتە فیلمى خۆی بەنێونیشانى (تارماییەکان) کاری وێنەگرتنى بۆ تەواو کرد، کە سیناریۆکەى لە بیرۆکەى نووسەر سەباح ئیسماعیلە.
ئەم کورتە فیلمە باس لە ڕۆژنامەنووسێکى بوێر دەکات، کە ڕووبەڕووى گەندەڵییەکان دەوەستێتەوە و بوێرانە ڕەخنەى خۆی دەگرێ، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئازار و سزادان و ئەشکەنجەدانى.
لەم فیلمەدا هەریەک لە فەرهاد فەوزى و خالید مونز ڕۆڵی سەرەکیی تێدا دەگێڕن و دلێر ڕەفیق و زیاد تاریق و کاروان ئەسعەد و شۆڕش ئەسعەد وەک هاوکارێک پشکدارن و وا بڕیاریشە فیلمەکە لە یەکێک لە کەناڵەکان کاری مۆنتاژی بۆ بکرێ. جێی وەبیریهێنانەوەیە دەرهێنەر قوتابی قۆناغى چوارەمى پەیمانگەى هونەرە جوانەکانى کەرکووکە و ئەمە دووەم بەرهەمى دەرهێنانێتى لەو بوارەدا.

CHRA TV
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق