4 كورته فیلمه چیرۆكی سینه‌ماكاری لاوی كورد تۆفیق ئه‌مانی، له كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری فه‌جر له شاری سنه نمایش ده‌كرێن.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری سنه، 4 كورته فیلمی چیرۆكی له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری مه‌ریوانی تۆفیق ئه‌مانی، له به‌رنامه‌یك به ناونیشانی "چاوخشاندنێك به به‌رهه‌مه‌كانی تۆفیق ئه‌مانی" كاتژمێر 3 دوانیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه 5ی مارسی 2009 رێكه‌وتی 15ی ره‌شه‌مه‌ی 1387ی هه‌تاوی له كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری فه‌جر له شاری سنه نمایش ده‌كرێن.
به‌رنامه‌ی "چاوخشاندنێك به به‌رهه‌مه‌كانی تۆفیق ئه‌مانی" له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران ـ ناوه‌ندی سنه به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه تیایدا ده‌رهێنه‌ر ئاماده‌ده‌بێت و دوای نمایش كردنی فیلمه‌كان، كۆڕی ڕخنه و هه‌ڵسه‌نگاندن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كانی ئه‌م فیلمانه ده‌خرێته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه.
ئه‌م 4 كورته فیلمه چیرۆكییه‌ی تۆفیق ئه‌مانی بریتین له:"گوڵی پاراو" به ماوه‌ی 8 خوله‌ك، "این‌جا جاده‌ها پایان ندارند" واته "لێره شه‌قامه‌كان كۆتاییان نایه" به ماوه‌ی 25 خوله‌ك، "نوای شوم یك قاب" واته "ده‌نگی ناخۆشی قه‌واره‌یه‌ك" به ماوه‌ی 10 خوله‌ك و "بستر دا‌غ یك روئیا" واته "هه‌ڵی داغی خه‌یاڵێك" به ماوه‌ی 20 خوله‌ك.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ده‌رهێنه‌ری كورد تۆفیق ئه‌مانی به كورته فیلمی "لێره شه‌قامه‌كان كۆتاییان نایه" له به‌شی نیلووفه‌ری زێڕینی كورتی فیلمی چیرۆكی چۆاره‌مین خولی فیستیڤاڵی سه‌رتاسه‌ری فیلمی په‌روین ئیعتسامی نمایش كرا و له لایه‌ن به‌رپرسانی فیستیڤاڵه‌وه ته‌ندیسی نیلووفه‌ری زێڕین، دیپڵۆمای شانازی و له لایه‌ن ناوه‌ندی سینه‌مای دیكۆمێنتی و ئه‌زموونی خه‌ڵاتی پاره به بڕی 2 ملیۆن تومه‌نی (2 هه‌زار دۆلار)ی پێبه‌خشرا.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق