الصفحات

23‏/02‏/2009

نووسەرێكى كورد یادەوەرییەكانى لەگەڵ سینەمایەكى ڕووخاودا دەنووسێتەوە

نووسەرێكى كورد یادەوەرییەكانى لەگەڵ سینەمایەكى ڕووخاودا دەنووسێتەوەسلێمانى 19 شوبات/فێبرایەر (ئاكانیوز)- لەبارەی یادەوەرییەكانی لەگەڵ سینەما دڵشادی سلێمانی كە ئێستە بەهۆی ئەنجامدانی پرۆژەی بازرگانییەوە ڕووخاوە، هیوا قادری نووسەر دەستی بەنووسینەوەی یادەوەرییەكانی لەگەڵ ئەو سینەمایەدا كردووە.هیوا قادر بە (ئاكانیوز)ى ڕاگەیاند "پێش مانگێك هە‌واڵی ڕووخاندنی سینەما دڵشادم پێ گەیشت و گریان گەرووی گرتم، سینەماكانی ئە‌و كاتە‌ بۆ ئێمە دەستگەیشتن بوو بەو دنیایانەی تر كە هیچمان لە بارە‌یانە‌وە نەدەزانی، ئە‌وكات شار ژوورێكی گەورە‌بوو لە بەندیخانەیە‌كی گەورەدا‌ كە ناوی عێراق بوو، عێراقێك كە جگە لە درۆیە‌كی گەورە‌ی سیاسیی سەدەی ڕابردوو، شتێكی تر نییە‌، لەبەرئەوە دەستم كرد بەنووسینەوەی یادەوەرییەكانم لەگەڵ سینەما دڵشاددا".لە یادەوەرییەكانیدا هیوا قادر نووسیویەتی "هەمیشە دواى چوونمان بۆ سینەما ڕەشید و سیروان، بەشەقامى كاوەدا شۆڕ دەبووینەوە و دەچووینە سینەما دڵشادیش، سینەما دڵشاد لە چاو ئەو دوو سینەمایەى تردا هەمیشە نوێتر و پاكوتەمیزتر بوو، بەڵام لەوێش وەك دوو سینەماكەى تر لە ڕۆژانى جەژندا دیمەنى فیلمەكانیان دەپچڕاند".هەر لەو نووسینەدا كە وەك پروتێستێك دژى ڕووخاندنى سینەما دڵشاد نووسیویەتى، نووسەرەكە دەڵێت "سینەما دڵشاد بەهەشتى دۆزراوەى گەنجانێك بوو كە لە ڕێى بینینى فیلمەوە بەجەستەى ئافرەتان ئاشنا دەبوون، خۆ تێركردن لە كۆمەڵگەیەكى داخراو و دیسپلینكراوى وەك كۆمەڵگەى كوردیدا هیچ ڕێگە چارەیەكى ترى نەبوو سینەما نەبێت، سینەما دڵشاد بەپێى قەوارەى خۆى دروستكەرى ئەو یادەوەرییە بوو كە هەمیشە خەڵكانى شارەكان هەڵگرینى، ئەو یادەوەرییە كۆیەى كە دواتر دەبێتە هێزێك بۆ زیندوو ڕاگرتن و دروستكردنى ئەو ئینتیمایانەى كە مرۆڤەكان هەیانە لە بەرامبەر شارەكانیاندا".سینەما دڵشاد سینەمایەكى دێرینى شارى سلێمانییە و لە ناوەڕاستى سەدەى پێشوودا دامەزراوە و ئێستە ڕووخێنراوە بەمەبەستى دروستكردنى پرۆژەى بازرگانى.هیوا قادر، 43 ساڵ، خەڵكى سلێمانییە و پەیمانگەى مەخازنى كەركووكى تەواو كردووە، 17 ساڵە لە سوێد نیشتەجێیە و خاوەنى 13 كتێبى شیعرى و ڕۆمان و سەفەرنامە و چیرۆكى منداڵان و وەرگێڕانە.(ئاكانیوز) ز م

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

شــــــــینوار كه‌مــــــــال


www.sh-k.tk

www.sh-k.tk