pna- به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د/ سلێمانی- فیلمی "خه‌می چاو" كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا و به‌م زووانه پێشكه‌ش به‌بینه‌رانی ده‌كرێت.
فیلمی "خه‌می چاو" كه 80 خوله‌ك ده‌بێت به‌رهه‌می بزافی رۆشنبیری سلێمانییه و ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه كاری بۆ ده‌كرێت و برِیاره به‌م زووانه له‌كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان نمایش بكرێت.
"خه‌می چاو" سیناریۆ و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی لاو عه‌بد هه‌ورامی و كامێرا و مۆنتاژ ئارام سه‌ردار گرته‌كانی له‌ناو شاری سلێمانی تۆماركراوه، هه‌روه‌كو زیاتر له 20 ئه‌كته‌ری به‌توانا كاریان تێدا كردووه و گرنگترین كاره‌كته‌ره‌كانیش بریتین له (رزگار مه‌حمود، نیاز جه‌مال، به‌كر مسته‌فا و به‌هزاد جه‌لال).
سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی فیلمه‌كه عابد هه‌ورامی به‌ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند "خه‌می چاو فیلمێكی رۆمانسییه، باس له خۆشه‌ویستییه‌كی راستگۆیانه ده‌كات، به‌ڵام روداوه‌كان واده‌كه‌ن ئه‌و دوانه له‌یه‌ك داببرێن و به‌گێرانه‌وه‌ی ئه‌ڵقه‌كانیان بۆ یه‌كتری، به‌مه‌ش كۆتایی به چیرۆكه‌كه دێت، ئه‌و روداوه‌ش سه‌رچاوه‌كه‌ی له خه‌مێكه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات كه كوێربونی چاوه".
عابد هه‌ورامی ده‌رهێنه‌ری فلیم ئه‌وه‌شی راگه‌یاند "له بینینی فیلمه‌كه‌دا ده‌یان دیمه‌نی سه‌رنج راكێش به‌دی ده‌كرێت".

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق