PNA- عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا/ هه‌ولێر- پێشره‌و نه‌به‌ر له دواین كاری هونه‌ری خۆی دا فلمێكی ته‌لفزیۆنی به ناوی "به‌هشتی په‌نابه‌ران" ده‌رهێناوه، تیایدا كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری كورد و نه‌رویژی به‌شداریان كردووه .
له‌م باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ندی ده‌رهێنه‌ر بواری سینه‌ماو دراما پێشره‌و نه‌به‌رد، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك رووم كرده هه‌نده‌ران، توانیم له‌وماوه‌یه‌دا له بواری "ده‌رهێنان، رۆناكی، لۆكیشن و كاری ته‌لفزیۆن"ی شاره‌زایه‌كی باش په‌یدا بكه‌م، ئێستاش ماوه‌ی ساڵێكه هاتومه‌ته‌وه بۆ كوردستان و لێره درێژه‌م به‌كاره‌كانم داوه".
نه‌به‌رد ده‌رباره‌ی به‌رهه‌م هێنانی فیلمێكی ته‌لفزیۆنی له وڵاتی نه‌روێژ گوتی "له ساڵی (2004) بیرم له‌وه كرده‌وه فلمێكی ته‌لفزیۆنی به‌رهه‌م بێنم، كه باس له مه‌ینه‌تییه‌كانی ره‌وه‌ندی كورد بكات، به‌ناوی "به‌هشتی په‌نابه‌ران" خۆم سیناریۆ و كاری ده‌رهێنانیم بۆ به ئه‌نجام گه‌یاند، ناوه‌رۆكه‌كه‌ی باس له‌و به‌هشته ده‌كات كه خه‌ڵكی كورد بۆی را ده‌كات، به شێوه‌ی فیلمێك كاری له‌سه‌ر بكه‌م و نیشانی بده‌م ئه‌و به‌هشته چۆنه".
هه‌ر ده‌باره‌ی ئه‌و فیلمه هونه‌رمه‌ندی ده‌رهێنه‌ر گوتی "بۆ به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و فیلمه داوام له حكومه‌تی نه‌روێژ كرد هاوكاریم بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم به شێوه‌یه‌كی باشتر كاری بۆ بكه‌م، ئه‌وه بوو هاوكارییه‌كی باشیان كردم و كۆمپانیای "كوردش كۆمپانی لاند" ئه‌ركی به‌رهه‌م هێنانی له وڵاتی نه‌روێژ گرته ئه‌ستۆ و توانیم له‌م وڵاته كاری بۆ بكه‌م، كه تیایدا (34) ئه‌كته‌ر به‌شدارییان له كاری نواندنی دا كرد، زۆربه‌یان یه‌كه‌م جاریان بوو كاری نواندن ئه‌نجام بده‌ن، جگه له‌وه‌ش به‌شێكی زۆری ئه‌كته‌ره‌كان خه‌ڵكی وڵاتی نه‌روێژ بوون".
پێشه‌ره‌و له به‌شێكی دیكه لێدوانه‌كه‌ی دا ده‌رباره‌ی نمایش كردنی ئه‌و فیلمه گوتی "فیلمی "به‌هشتی په‌نابه‌ران" بۆ ماوه‌ی (6) مانگ كاری ده‌رهێنانیم بۆ ئه‌نجامداو پاشان بۆ یه‌كه‌م جار له سینه‌مایه‌كی ئۆسڵۆی پایته‌ختی وڵاتی نه‌روێژ نمایشكرا و خه‌ڵكێكی زۆر هاتن بۆ سه‌یركردنی، ئێستاش به‌پێی رێكه‌وتنێك ئه‌و فیلمه‌م فرۆشتووه به كه‌ناڵی ئاسمانی "كۆره‌ك tv"ی به نیازن به‌م نزیكانه نیشانی بینه‌رانی بده‌ن".
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی دا هونه‌رمه‌ندی ده‌رهێنه‌ر پێشره‌و نه‌به‌رد گوتی "جگه له‌و كاره ئێستاكه كار بۆ كورته فیلمێك ده‌كه‌م به‌ناوی "هه‌نگاوی مه‌رگ" كه ماوه‌كه‌ی (9) خوله‌كه و به شێوازێكی سه‌رده‌میانه كارم بۆ كردووه".
جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه پێشره‌و نه‌به‌رد وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی وێنه‌گر و ده‌رهێنه‌ر له دوای راپه‌رِینه‌وه له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی كوردستان كاری كردووه له‌وانه ته‌لفزیۆنی ناوخۆی "گوڵان و ktv"ی ئه‌و كات، تا ئێستا كاری وێنگرتن و ده‌رهێنانی بۆ چه‌ندێن فیلم و كورته فیلم و زنجیره درامای ته‌لفزیۆنی كردووه، كه دیارترینیان زنجیره درامای "مه‌می ئالان، سنوور، ده‌ریا له بیابان، هه‌نگاوی مه‌رگ" و چه‌ندین كاری دیكه.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق