PNA- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ فیلمی سینه‌مایی "گۆرانی ته‌نیایی تاران" Lonely Tune Of Tehran له وێنه‌گرتنی توره‌ج ئه‌سڵانی و له ده‌رهێنانی سامان سالوور له زانكۆی "ی‌و سی ئێل ئه‌ی" "UCLA" له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا نمایش ده‌كرێت.به پێی راپۆڕتی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، فیلمی سینه‌مایی "ترانه تنهایی تهران" واته "گۆرانی ته‌نیایی تاران" Lonely Tune Of Tehran له وێنه‌گرتنی هونه‌رمه‌ندی كورد توره‌ج ئه‌سڵانی و له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری لاوی ئێرانی سامان سالوور له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی 19مین خولی فیستیڤاڵی فیلم و ته‌له‌فیزیۆنی "ی‌و سی ئێل ئه‌ی" كه به‌شێكیشی تایبه‌ت به نمایش كردنی فیلمه ئێرانییه‌كان له زانكۆی "ی‌و سی ئێل ئه‌ی" "UCLA" له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا نمایش ده‌كرێت.
جێی ئاماژه پێدانه "پۆل مالكۆلم" به‌رپرسی 19مین خولی فیستیڤاڵی فیلم و ته‌له‌فیزیۆنی "ی‌و سی ئێل ئه‌ی" "UCLA" و له رووداوه هونه‌رییه‌ی سینه‌مادا فیلمی سینه‌مایی "گۆرانی ته‌نیایی تاران" له‌گه‌ڵ 5 دیكه له سینه‌ماكارانی ئێران بۆ خوێندكاران و هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما نمایش ده‌كرێت.
ماڵكۆم له به‌شێكی قسه‌كانی ده‌ڵًێت ئه‌م فیلمه ئێرانیانه‌ی كه له فیستیڤاڵی زانكۆی "UCLA" نمایش ده‌كرێن روانین و بینینێكی جوانیناسانه له ئه‌زموون و ژیانی خه‌ڵكی ئێران ده‌گًڕنه‌وه و نیشانی بینه‌ری بیانی ده‌ده‌ن."
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا فیلمی سینه‌مایی "گۆرانی ته‌نیایی تاران" له وڵاتانی فه‌ره‌نسا و سویسرا له كیشوه‌ری ئه‌وروپا نمایش كرا، هه‌روه‌ها بڕیار وایه له وڵاتی به‌لژیكا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا نمایش بكرێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ساڵی پار فیلمی دیكۆمێنتی "كارتی سوور" له نووسین، ده‌رهێنان و وێنه‌گرتنی سینه‌ماكاری كورد خاتوو مه‌هناز ئه‌فزه‌لی له 18مین خولی فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی فیلمه ئێرانییه‌كان له زانكۆی UCLAی لۆس ئه‌نجلێس له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا نمایش كرا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق