PNA- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ فیلمی سینه‌مایی "تاووسه بێ په‌ڕه‌كان" له ده‌رهێنانی جه‌واد موزدئابادی و له وێنه‌گرتنی سینه‌ماكاری لاوی كورد هوومه‌ن بێهمه‌نیش له ته‌لاری فه‌رهه‌نگسه‌رای هونه‌ر (ئه‌ره‌سباران) له شاری تاران نمایش كرا.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، دوێنێ دووشه‌ممه كاتژمێر 5:30 ئێوارێ فیلمی سینه‌مایی "تاووسهای بی پر" واته "تاووسه بێ په‌ڕه‌كان" له وێنه‌گرتنی سینه‌ماكاری سنه‌یی هوومه‌ن بێهمه‌نیش و له ده‌رهێنانی جه‌واد موزدئابادی، له دانیشتنی هه‌فتانه‌ی یانه‌ی فیلمی تاران سه‌ر به فه‌رهه‌نگسه‌رای هونه‌ر، به ئاماده‌بوونی ده‌رهێنه‌ر، ئه‌كته‌ره‌كانی فیلم له‌وانه: فه‌ریبورز عه‌ره‌ب نیا، هێنگامه قازیانی و ئاهوو خێره‌دمه‌ند و ڕخنه‌گری سینه‌ما ره‌زا دروستكار له ته‌لاری فه‌رهه‌نگسه‌رای هونه‌ر (ئه‌ره‌سباران) له شاری تاران نمایش كرا و پاشان له لایه‌ن ڕخنه‌گر و بینه‌رانه‌وه خاڵ به‌هێز و لاوازه‌كانی خرایه‌ڕوو و هه‌ڵسه‌نگێندرا و له درێژه‌دا هه‌ر له ستافی ئاماده‌كردنی ئه‌م فیلمی وڵامی پرسیاری ئاماده‌بووانی ناو كۆڕه‌كه‌یان دایه‌وه.
فیلمی سینه‌مایی "تاووسه بێ په‌ڕه‌كان" فیلمێكی ئافره‌تانه‌یه و ده‌رهێنه‌ر هه‌وڵیداوه كه چالاكی ئافره‌تان و مه‌زڵومبوونی ئه‌و ئافره‌تانه دوای ته‌ڵاق، به بینه‌ر نیشانبدات. ئه‌م فیلمه له دوایین نمایش كردنیدا له به‌شی "نگاه ن‌و" واته فیلمه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می كێبڕكێی سینه‌مای ئێران له 27مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی فه‌جر، له سینه‌ما شاری فه‌ره‌نگی تاران نمایش كرا و له لایه‌ن ڕخنه‌گران و شاره‌زایانی هونه‌ری سینه‌ماوه په‌سندكرا.فیلمی سینه‌مایی "تاووسه بێ په‌ڕه‌كان" له شاری تاران و گوندی نه‌جم ئاوای سه‌ر به شاری وه‌رامین وێنه‌گیراوه و زۆربه‌ی ئه‌كته‌ره‌كانی ئه‌م فیلمه له هونه‌رمه‌ندانی ناوداری سینه‌ما و ته‌له‌فیزیۆنی ئێرانن و هه‌روه‌ها ستافێكی پیشه‌یی سینه‌مای ئێران كاریان تێدا كردووه. ئه‌م فیلمه چیرۆكی ئافره‌تێك به ناوی تاووس ده‌گێڕێته‌وه كه به كاسبییه‌كی تایبه‌ت ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، به‌ڵام مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی ژیانی ئه‌و زه‌حمه‌ت ده‌خات.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق