
زه‌مانێک بۆ سه‌رخۆشی ئه‌سڵه‌کان" خه‌ڵاتی باشترین فیلمی له فیستیڤاڵی "که‌ن" وه‌رگرت. ره‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بوو که فیلمه‌که – که هێنانه سه‌ر شانۆی ڵڕ له ئازاری ڵێنج هه‌تیوه که له ناو کێوه‌کانی سنووری ئێران و عێراق‌دا ڵه‌له‌قاژه‌یان بۆ ژیان ده‌کرد- ناوی فیلمی ئێرانیی لێنرابوو. خه‌ڵکێکی که‌م سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه چوو که زمانی فیلمه‌که له بری زمانی فارسی، کوردی بوو. "سه‌رخۆشی ئه‌سڵه‌کان" بوو به یه‌که‌مین فیلمی زمانی کوردی، زمانێک که له ساڵی 1940وه له قوتابخانه‌کانی ئێران قه‌ده‌غه کراوه، به‌م هۆیه‌وه ده‌ستی به ئازادیی نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌یی. له‌و کاته به‌دواوه، قوبادی ته‌مه‌ن 38 ساڵ، به فیلمه بێ هاوتاکانی "گۆرانیه‌کانی نیشتمانی دایکیم" (2002) و "کیسه‌ڵه‌کانیش ده‌فڕن" (2004) بوو به که‌سایه‌تیی ناونه‌ته‌وه‌یی سینه‌مای کورد و گیانی وه‌به‌ر سه‌نعه‌تی سینه‌مای ناوچه کوردنشینه‌کانی ئێران و ئێراق نا که هیچکات نه‌یانبووه. جه‌مشیدی ئێکرامی، مامۆستای به‌شی فیلم له زانستگای ڤیلیام ڵێترسۆن ڤاین له نیوجێرسی ده‌ڵێ قوبادی له ڵاڵ ده‌رهێنه‌ره کورده‌کانی تری وه‌ک هونه‌ر سه‌لیم (ڤۆدکا لیمۆن) و جوانۆ رۆژبه‌یانی (ژیان) "سه‌ره‌نجام توانیویه‌تی ده‌نگێکی ئاشکرا و به‌هێز بێ بۆ حه‌شیمه‌تی له‌بیرکراو و گه‌وره‌ترین که‌مایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست". دوایین فیلمی قوبادی به ناوی "نیوه‌ی مانگ" - یه‌کێک له‌و شه‌ش فیلمه‌ی که له لایه‌ن گروڵێک له ده‌هێنه‌ران و کارێک له شاره‌داریی ڤیه‌ن- له ژێر سه‌رڵه‌ره‌ستی "ڵیتر سێلزێر" ، ته‌نیا نمونه‌یه‌که که له لایه‌ن وڵاته‌که‌یه‌وه به‌چاوی دژایه‌تی سیاسیه‌وه سه‌یری ده‌کرێ. کاربه‌ده‌ستانی ئێران سه‌ره‌نجام فیلمه‌که‌یان قه‌ده‌غه کرد که بێگومان دڵگرانیان له‌وه بوو که ناوه‌رۆکه‌که‌ی؛ کێشه و گرفته‌کانی سه‌ره‌ڵه‌ره‌ستێکی ڵیری ئۆرکسترێک ده‌گێرێته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆنسێرتێک له عێراق که بریار وایه ژنێکیش گۆرانی تێدا بڵێ. گۆرانیبێژی بۆ ژنان له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی له ئێران به کارێکی دژ به یاسا له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. "نیوه‌ی مانگ" له رۆژی هه‌ینیه‌وه له هۆڵی "ئیمجین ئه‌یشن"ی نیویورک ده‌چێته سه‌ر سێن و قه‌راره به شێوه‌ی سنووردار هێندێکیشی لێ بفرۆشرێ. قوبادی له کۆتایی مانگی مه‌ی له شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ڵیتر ئوسکارلێت. ده‌رهێنه‌ری هونه‌ریی فیستیڤاڵی فیلمی تریبکا- ئه‌و جێگایه‌ی له به‌هاری رابردوودا رێوره‌سمی ده‌سبه‌کاربوونی فیلمی "نیوه‌ی مانگ" له ئه‌مریکای لێ به‌ڕێوه‌چوو، وتوێژی کردبوو. بابه‌ک راسی قسه‌کانی قوبادی وه‌رده‌گێڕا. ئه‌وه‌ی خواره‌وه هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له وتوێژه‌کانه؛ ڵرسیار- ئێوه هه‌م له کوردستانی عێراق و هه‌میش ئێران وێنه‌ی فیلمه‌کانی خۆتان گرتووه. کار له عێراق ئاسته‌متره؟وڵام- لێره گیروگرفتی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه به‌ڵام هێشتا له ئێران باشتره. هه‌ست ده‌که‌م لێره ئازادیم زیاتره. سانسۆر لیره نییه. تۆ ئه‌وه‌ی که ده‌تهه‌وێ ده‌توانی لێره دروستی بکه‌ی. گرفته‌که له رێکوڵێک کردنی گروڵی به‌هه‌مهێنه‌ره. له کوردستان – چ ئێره و چ ئێران- که‌سانی کارلێهاتوو بۆ ئاماده‌کردنی ئێسکریڵ یان وه‌ک یارمه‌تیده‌ر و به‌رێوه‌به‌ری سه‌حنه‌ی باش نییه. هه‌موو کاره‌کان ده‌بێ بۆخۆت بیانکه‌ی. ده‌بێ کاری 15 که‌س به‌ته‌نیا ئه‌نجام بده‌ی. ده‌بێ لێره‌وله‌وێ و به‌ناو کۆڵانی دێهاته‌کاندا بگه‌ڕێم تا ئه‌کته‌ر بدۆزمه‌وه. رازی کردنیان بۆ گه‌مه‌ی ناو فیلم زۆر ئاسته‌مه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆشیان شی بکه‌مه‌وه که سینه‌ما چییه. ڵرسیار- هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانت له نیزیک سنووره‌کان یان له ناوچه سنووریه‌کان سازکراون: سنووری ئێران و عێراق یان ئێران و تورکیا. بۆ سنووره‌کان بۆتۆ مانایه‌کی گرینگ‌یان هه‌یه؟وڵام- من له بانه له‌دایکبووم که نیزیکترین شاری ئێران له سه‌ر سنووره. ئه‌وێ زۆر مه‌ترسیدار بوو. له‌وێ ئێران زۆرترین زیانی هه‌م له شه‌ڕی ناوخۆ و هه‌م له‌شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عێراق وێکه‌وت. ئه‌و گونده‌ی که دواتر له کاتی شه‌ردا وه‌ک ئاواره بۆی ناردرام، هه‌ر ئه‌و جێگایه‌یه که زۆر دواتر فیلمی "کاتێک بۆ سه‌رخۆشی ئه‌سڵه‌کانم" تێدا چێکرد. من هه‌ر له مناڵیه‌وه مانای سنوور فێربووم. من بۆنی سنوورم هه‌ست ڵێکردووه. 40 میلیۆن کورد له 4 یان ڵێنج وڵات‌دا بڵاو کراونه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت به‌شێکیان له روسیا و ئوروڵادا ده‌ژین و له مابه‌ینی هه‌موویاندا سنووره‌کان هه‌ن. زۆرێک له هاونیشتمانه‌کانم له کوردستانی عێراق ده‌ژین و من ده‌بێ چه‌ندین ساڵ چاوه‌روان بم تا ئیزنی چوون بۆ ئه‌وێ و دیتنی ئه‌وان وه‌رگرم.ڵرسیار- موزیک رۆڵێکی گرینگ له فیلمه‌کانی تۆدا ده‌گێڕێ و له راستیدا له ناو دوو دانه له فیلمه‌کانی تۆدا که‌سایه‌تی سه‌ره‌کی ئاوازدانه‌رێکه. بۆچی موزیک ئه‌وه‌نده بۆتۆ گرینگه؟وڵام- من ئه‌گه‌ر نه‌بام به فیلمساز، بێ ئه‌ملاوئه‌ولا ده‌چوومه ناو کاری موزیکه‌وه. من ئه‌وینداری موزیکم. فیلم سازکردن و خواردن و خه‌وتنیشم له‌گه‌ڵ موزیک تێکه‌ڵاون. موزیک ده‌مخاته ناو بیرکردنه‌وه و توانای داهێنانم ده‌باته سه‌ر. ده‌توانم چاوه‌کانم له‌سه‌ریه‌ک دابنێم و له‌گه‌ڵ موزیک بۆ هه‌موو دنیا بچم. دوایه چیرۆکه‌کان یه‌ک له دوای یه‌ک دێنه ناو بیرمه‌وه و منیش تاڵۆیان ده‌که‌م.ڵرسیار- فیلمه‌کانی تۆ وه‌ک به‌رهه‌می ئێران له بازاردا ده‌رده‌که‌ون، له کاتێکدا که کوردین. بۆ ئاوایه؟ ئه‌وه له ناو ئێران‌دا کێشه‌ت بۆ ڵێکناهێنن؟وڵام- هیچکه‌س، هیچکات ئیزنی به من نه‌دا فیلمێک به زمانی کوردی چێبکه‌م. به له‌سه‌ره‌خۆیی و به کۆڵێک بزه‌وه، توانیم یه‌که‌مین فیلم به زمانی له مێژووی سینه‌مادا دروست بکه‌م. به‌ڵام ئه‌گه‌رچی من سێ فیلمی "ئاسایی" دیکه‌شم دروست کردن، راست به‌ر له ده‌سڵێکردنی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی وێنه له چواره‌مین فیلمم؛ نیوه‌ی مانگ. ئه‌وان منیان بانگ کرد و وتیان نابێ فیلمه‌که به کوردی به‌رهه‌م بێنی یان ته‌نیا له سه‌دا 20ی دیالۆگی ناو فیلمه‌که ده‌بێ کوردی بێ. من وتم: "ئه‌من کوردم. کوردێکی ئێرانیم و له‌و وڵاته‌دا مافم هه‌یه." کوردستان به‌شێکه له ئێران و ئه‌وانیش مافی خۆیانه زمانی خۆیان هه‌بێ. هه‌ربۆیه من نیوه‌ی مانگم دروست کرد به‌ڵام تا ئێستا قه‌ده‌غه‌یه. سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌وان ده‌رفه‌تی کار بۆ فیلمی داهاتوشم ڵێناده‌ن.ڵرسیار- تۆ بۆ سازکردنی فیلمێک له کوردستان، چۆن له‌گه‌ڵ موتسارت ڵێوه‌ندیت دامه‌زراند؟وڵام- موتسارت تاکه که‌س نییه. ئه‌و گیانێکه که به‌شێک له جه‌سته‌ی میلیونان هونه‌رمه‌ندی له دنیای ئه‌مڕۆدا ڵێکهێناوه. من ده‌مهه‌ویست به حاڵی شێواوی هونه‌رمه‌ندێکی ئه‌مڕۆیی بدوێم و "مامۆ" وه‌ک قاره‌مانی فیلم له ساڵی 2007 ڵیشانی ئێوه بده‌م. 250 ساڵ له‌وه ڵێش موتسارت له کاره‌کانیدا ژنانی گۆرانیبێژی له‌گه‌ڵ بوو و من ڵیشانی ئێوه ده‌ده‌م که که‌سایه‌تیه‌کی کورد که له به‌شێک له دنیای ئه‌مڕۆ، له ساڵی 2007دا ده‌ژی، وه‌ک ژن ناتوانێ گۆرانی ببێژێ. ده‌بینی که گه‌لێک چیرۆکی تاڵ له‌و قوژبنه‌ی دنیادا هه‌ن و من ڵێموایه خراڵترین شوێنی جیهان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته. ئه‌وه له شانسی خراڵی ئێمه که لێره شتێکمان به ناوی نه‌وت هه‌یه. له‌به‌ر نه‌وت، سه‌رنج به هیچ شتێکی دیکه نادرێ، نه به فه‌رهه‌نگ، نه هونه‌ر، نه داهێنان و نه هیچ شتێکی تر. ته‌نیا نه‌وت، تیجاره‌ت، دزی و فرۆشتنی که‌لوڵه‌لی سه‌ربازی لێره گرینگه.ڵرسیار- ئێوه هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ ئاماتۆره‌کان کار ده‌که‌ن. جگه له نیوه‌ی مانگ. ئایا گه‌ره‌کته ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی ناسراوتر کار بکه‌ی؟وڵام- من که‌ڵکم له هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌ش وه‌رگرتووه. دیسانیش که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گرم. به‌ڵام کاتێک له‌وانه که‌ڵک وه‌رده‌گرم که تازه ده‌ستیان به‌کار کردووه، کاره‌که به‌لامه‌وه ئاسانتره و له راستیدا کاره‌که ئاڵۆزی که‌متر به‌خۆوه ده‌بینێ. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش له داهاتوودا به شوێن هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌دا ده‌بم و به‌شوێن ئه‌کته‌رێکی گه‌وره‌ی ئه‌مریکاییه‌وه‌م بۆ ڵرۆژه‌ی داهاتووم. ئه‌کته‌رێکی ژن که بێ کارم له‌گه‌ڵ بکا. ڵرۆژه‌یه‌کی تێکه‌ڵاوی ئینگلیسی-کوردیم به‌ده‌سته‌وه‌یه و ئه‌وه‌ش فکرێکه که ده‌رفه‌تی کارکردن له وڵاتانی دیکه‌م بۆ ڵێکدێنێ. ده‌بێ ڵتر خۆم نیشان بده‌م، چونکه فیلمی سه‌ربه‌خۆ ئه‌وه‌نده هه‌ژار و قوربانی کراوه که به ئاسانی رێگای خۆی نادۆزێته‌وه.چ بکه‌م تا له‌و ئاڵۆزییه رزگار بم؟ به بڕوای من که‌ڵکوه‌رگرتن له که‌سایه‌تیه باوه‌کان، به‌و مه‌رجه‌ی بتوانی بیانخه‌یه ناو ئاڵقه‌ی بیری خۆته‌وه، یه‌کیک له‌و ئیدانه‌یه که ڵێمخۆشه تاقی بکه‌مه‌وه. ئانجلینا جولی بۆ ئه‌و کاره زۆر باش ده‌بێ. ..... ما‌ڵپه ڕی زەردەشتی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق